ئەمریکا رێگە بە ئۆکراینا دەدات مووشەکی دوورمەودا دژی رووسیا بەکاربهێنێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جۆ بایدن واژۆی لەسەر بڕیارێک کرد کە رێگە بە ئۆکراینا دەدات لە بەرامبەر "هێنانی دەیان هەزار سەربازی کۆریای باکوور بۆ وڵاتەکەی"، چەک و مووشەکی بەهێزی دوورمەودا بۆ بەئامانجگرتنی هێرشەکانی لەنێو رووسیا بەکاربهێنێت. 
 
رۆژی یەکشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2024، میدیای ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوە کرد، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رێگەی بە ئۆکراینا داوە چەکی دوورمەودا بۆ "هێرشە سنووردارەکانی" لەنێو خاکی رووسیا بەکاربهێنێت. 
 
بە دەستکراوەکردنی ئۆکراینا بۆ ئەوەی بە چەکی دوورمەودا هێرش بکاتە سەر خاکی رووسیا، پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاری لە بەرەکانی جەنگ رووبدات. 
 
چاودێران پێیان وایە کە ئەو بڕیارەی ئیدارەی ئێستای ئەمریکا لەبەرامبەر "بردنی ئەو ژمارە زۆرەی سەربازانی کۆریای باکوورە بۆ رووسیا و شەڕکردنیانە دژی ئۆکراینا."
 
بڕیارەکەی بایدن لەکاتێکدایە، دوو مانگی دیکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە فەرمی لە کۆشی سپی وەکو سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت. 
 
ترەمپ لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنی دابوو کە ئەگەر بگەڕێتەوە کۆشکی سپی، کۆتایی بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا دەهێنێت. 
 
یەکێک لە بەرپرسە ئەمریکییەکانی قسەیان بۆ میدیای ئەمریکا کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، "ئەو هەنگاوەی بایدن بۆ ئەوەیە کە گوشار لەسەر کۆریای باکوور بکات، سەربازی زیاتر رەوانەی رووسیا بکات."
 
پێشتر ئیدارەی بایدن دژی ئەوە بوو کە رێگە بە ئۆکراینا بدرێت چەک و مووشەکی دوورمەودا لەنێو رووسیا بەکاربهێنێت، هۆشداری دابوو لەوەی کە ئەو هەنگاوە خزمەت بە ئۆکراینییەکان ناکات. 
 
ئۆکراینا چەندین جار داوای لە ئەمریکا و رۆژئاوا کردووە رێگەی پێ بدەن چەکی دوورمەودا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی رووسیا بەکاربهێنێت، بەڵام داواکەی بەبێ وەڵام مابووەوە.  
 
رۆژی هەینی، 6ی ئەیلوولی 2024 ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆبوونەوەی گرووپی پەیوەندیی بەرگری لە ئۆکراینا UDCG لە بنکەی ئاسمانیی رامشتاین لە ئەڵمانیا، باسی لە بەکارهێنانی چەکی دوورمەودا کرد و گوتی، "ئێمە پێویستە ئەو توانایەمان هەبێت، نەوەک تەنیا لە خاکی دابەشکراوی ئۆکراینا، بەڵکو لەنێو خاکی رووسیاش".
 
جەنگی رووسیا و ئۆکراینا لە شوباتی ساڵی 2022 دەستیپێکرد کە رووسیا بەرەوپێشچوونێکی زۆری لە چەندین ناوچە بەدەستهێنا. ئەوەی ئێستا روودەدات، هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینایە بەتایبەتی دوای بەدەستگەیشتنی چەکێکی زۆر لەلایەن وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکاوە.
 
سوپای رووسیا پێگەی خۆی لە هەرێمەکانی خێرسۆن، زاپۆرۆژییا، دۆنێتسک و لوهانسکدا جێگیرکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئەندامێکی کۆماریی کۆنگرێس: دیارە دەستنیشانکردنەکان بەکەسی کراون

بەشێکی کۆمارییەکان لە کابینەکەی ترەمپ ناڕازین

ئەندامی کۆنگرێس کە کۆمارییە دەڵێ "ئێستا شتێک هاتووەتە پێشەوە کە دیارە دەستنیشانکردنەکان بەکەسی کراون، وەک گەیتس و هەگسیس و چەند کەسێكی دیکە. راستییەکەی ئێمە رێکار و یاسامان هەن؛ دەبێت پابەندیان بین."