کەنەدا کێشانی گیای هۆشبەری "ماریوانا" ئازاددەکات

17-10-2018
هۆشەنگ دارا
نیشانەکردن ماریوانا
A+ A-
رووداو - هەولێر

حکومەتی کەنەدا کێشانی گیای هۆشبەری جۆری "ماریوانا" ئازاددەکات، بەو پێیەش دەبێتە دووەم وڵات و یەکەم گەورەترین وڵات کە کێشانی ئەو گیایەی تێدا ئازاد بێت و فرۆشگەی تایبەت بە فرۆشتنی بکرێتەوە.

بەگوێرەی یاسای نوێ، رێگە بە دانیشتووانی کەنەدا دەدرێت تاوەکو بڕی 30 گرام ماریوانا لەگەڵ خۆیاندا هەڵبگرن.

لە ساڵی 2011ـەوە بەکاربردنی ماریوانا بۆ مەبەستی چارەسەری پزیشکی رێگەپێدراو بووە و ئێستاش ماریوانا بۆ هەمووان ئازاددەبێت. ئەوە لەکاتێکدایە لە کەنەدا زیاتر لە 30 ساڵە بەشێوەیەکی نایاسایی مامەڵە بە ماریواناوە دەکرێت. 

لە هەنگاوی یەکەمدا 111 فرۆشگەی تایبەت بە ماریوانا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 37 ملیۆن کەسە، دەکرێنەوە.

پێش کەنەدا، ئۆرۆگوای لە ساڵی 2013ـدا بووە یەکەم وڵات کە قەدەخە لەسەر کێشانی ماریوانا هەڵبگرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە