ئاژانسی ئەورووپا: لە شەش مانگدا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس داوای مافی پەناخوازییان کردووە

19 کاژێر له‌مه‌وپێش
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی ئەورووپا تایبەت بە کاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا زیاتر لە 500 هەزار فۆرمی پەناخوازی لە سەرانسەری وڵاتانی یەکێتییەکە پێشکێش کراون.
 
رۆژی دووشەممە 16-09-2024 ئاژانسی ئەورووپا تایبەت بە کاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە 1ی کانوونی دووەمی 2024 تاوەکو 30ی حوزەیران 513 هەزار فۆرمی پەناخوازی پێشکێشی ئاژانسەکە کراون، 6000 کەمتر لە هەمان ماوەی ساڵی 2023.
 
بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئەو ژمارەیە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا و هەردوو وڵاتی نەرویج و سویسراش دەگرێتەوە، کە ئەندامی یەکێتییەکە نین.
 
جارێكی دیکە ئەڵمانیا لە پلەی یەکەمدا هات لەڕووی زۆریی ژمارەی پەناخوازان کە 124 هەزار فۆرمی پەناخوازی بوون. لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا 154 هەزار کەس داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردبوو.
 
ئیسپانیا بە 88 هەزار فۆرمی پەناخوازی لە پلەی دووەمدا دێت؛ پاشان ئیتاڵیا بە 85 هەزار داوای مافی پەناخوازی.
 
بەگوێرەی داتاکانی ئاژانسی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری پەناخوازی، ژمارەی پەناخوازیی سووری 71 هەزار کەس بوون، بەراورد بە پار 7% زیاترە، ئەفغانییەکان 45 هەزار فۆرمی پەناخوازییان پڕ کردووەتەوە و 18% لە ساڵی 2023 کەمترە، هەروەها 37 هەزار ڤێنزوێلایی فۆرمی پەناخوازییان پێشکێش کردووە، کە زۆربەیان لە ئیسپانیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا

ڤانس داوای هێورکردنەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمریکا و بەکارنەهێنانی زمانی زبر دەکات

جەی دی ڤانس، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوا لە سیاسەتڤانانی پارتە رکابەرەکانی وڵاتەکەی دەکات، بەکارهێنانی زمانی زبر کەم بکەنەوە و گوتاری بانگەشەی هەڵبژاردن هێور بکەنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ دووەم جار لە ماوەی دوو مانگدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رووبەڕووی هەوڵی کوشتن بووەوە