بەریتانیا.. یاریزانێک سەرۆک وەزیران دەکاتە کەروێشک

17-09-2013
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن دەیڤید کامیرۆن
A+ A-
رووداو – theguardian

یاریزانێکی بەریتانی لە کاتی وێنەگرتن دوو پەنجەی لەپشت سەری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەرزدەکاتەوە و وەک کەروێشک نیشانی دەدات.

دوای سەركەوتنی تیمی روگبی بەریتانی بەسەر  ئوستوڕالیا، یاریزانەکان لە لایەن دەیڤید کامیڕۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشوازی کران. لە کاتی وێنەگرتنی یاریزانەکان و دەیڤید کامیرۆن، مانو تویلاجی یاریزان بۆ خۆشی، دوو پەنجەی دەباتە پشت سەری سەرۆک وەزیران و وەک کەروێشک نیشانی دەدات.

دواتر تویلاجی لەسەر ئەكاونتەكەی خۆی لە تویتەر داوای لێبووردنی لە سەرک وەزیران كرد و نووسیبووی " داوای لێبوردن دەكەم بەوەی بە گاڵتەوە ئەم كارەم كرد، مەبەستێكی خراپم نەبوو، رۆژێكی خۆشمان بەسەربرد و سوپاسی سەرۆك وەزیران دەكەم بۆ بانگهێشتكردنمان".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە