کەشتییەکی پڕ کتێب لە لیبیا لەنگەر دەگرێت

18-08-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
وێنەی ئەو کەشتییەی کە بە پێنج هەزار کتێبەوە لە بنغازی لەنگەری گرتووە
وێنەی ئەو کەشتییەی کە بە پێنج هەزار کتێبەوە لە بنغازی لەنگەری گرتووە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشتییەکی گەورە لە کەنار دەریای بنغازیی لیبیا بە پێنج هەزار کتێبەوە لەنگەری گرتووە، کە لەڕاستیدا کتێبخانەیە. کتێبەکانی کتێبخانەکە چەندین ناونیشانیان تێدایە و لە گەورە و پیر و منداڵ و گەنج جمەی دێت.
 
سەرپەرشتیارانی کتێبخانەکە دەیانەوێت خوێنەر بکەنە سەرکردە. لۆگۆس هۆپ ناوی کەشتییەکەیە و راندی گرێب، بەڕێوەبەری کتێبخانەکە دەڵێت، "دەربارەی ئەوەی لە گەورەترین پێشانگەی کتێبی لە جیهاندا بیت، بتوانیت یارمەتیی ئەو کەسانە بدەیت کە خوێنەرن بۆئەوەی ببنە سەرکردە و سەرکردەن بۆئەوەی ببنە خوێنەر، هەستێکی نایابە. بۆیە سوپاسی حکومەتی لیبیا و بنغازی دەکەین کە هاتنە ناو ئەم کۆمەڵەیەوە و هاوبەشییان کرد و دۆستایەتییان کرد، زۆر سەرنجڕاکێشە."
 
بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن دامەزراوەی ئاماری یونسکۆوە بڵاوکراونەتەوە چوار ملیۆن و 192 هەزار و 47 کەس لە لیبیا کە تەمەنیان لە 15 ساڵ زیاترە خوێندەوارن، لەوانەش دوو ملیۆن و 273 هەزار و 806  کەسیان لە رەگەزی نێرن و ملیۆنێک و 918 هەزار و 241 کەسیشیان لە رەگەزی مێن.
 
هەر بەپێی ئاماری یونسکۆ 400 هەزار و 93 کەسی سەروو تەمەن 15 ساڵ لەو وڵاتەدا نەخوێندەوارن، کە 322 هەزار و 983 کەسیان لە رەگەزی مێن و  77 هەزار و 110یان لە رەگەزی نێرن.
 
خەڵکێکی زۆر سەردانی کتێبخانەکە دەکەن و دەڵێن تینووی خوێندنەوە و کتێبن. محەمەد بوهمیدە، دانیشتووی شاری بنغازی دەڵێت، "بنغازی تینووی ئەم جۆرە چالاکییە کولتووریەیە، هەر کەسێک سەلیقەی خۆی هەیە کاتێک باس لە کولتوور و هەڵبژاردنی کتێب دەکرێت. سەردانێکی کولتووری و کۆمەڵایەتییە کە جۆرێکیشە لە کات بەسەربردن بۆ خەڵکی بنغازی. ئەمەش ئەوەیە کە بینیومانە و باشترین بەڵگەش هاتنی بەردەوامی رۆژانەی خێزانەکانە لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە."
 
کەشتییەکە ساڵی 1973 دروستکراوە و لە ساڵی 2009وە تاوەکو ئێستا پڕ کتێبە و بە دەریا و زەریاکاندا دەگەڕێت.
 
لە 60 وڵاتی جیهانەوە خۆبەخشان کار لەو کتێبخانەیە دەکەن و زیاتر لە پێنج هەزار ناونیشانی تێدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.