بەهۆی کۆرۆناوە هەڵبژاردنەکانی نیوزلاند دواخران

17-08-2020
ئەحمەد تەڵعەت
نیشانەکردن نیوزلاند هەڵبژاردن کۆرۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی کۆرۆناوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نیوزلاند مانگێک دواخرا، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دەڵێت کۆرۆنا سەری هەڵداوەتەوە و نیگەرانین لەوەی ژمارەیەکی زیاتری خەڵك تووشی ڤایرۆسەکە بن
 
بڕیاربوو هەڵبژاردنی گشتیی نیوزلاند رۆژی 19ـی ئەیلوولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام جاسیندا ئاردێرن سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە رایگەیاند: "کۆرۆنا لە ئۆکڵاند و ناوچەی دیکە سەری هەڵداوەتەوە و ئێمەش نیگەرانین لەوبارەوە. 
 
جاسیندا ئاردێرن هەروەها گوتی: "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە پلانی هەبوو بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی مانەوەی پەتاکە، بۆیە لە 17ـی ئۆکتۆبەر واتە دوای 9 هەفتەی دیکە هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت و ئەوەشی کاتی تەواو دەداتە پارتەکان بۆ ئەوەی لە ژینگەیەکی تایبەتدا پلانی خۆیان دابنێن و بانگەشە بکەن، کۆمیسیۆنیش پێویستە کەشێکی گونجاو و دڵنیاکەرەوە بۆ دەنگدەران دروست بکات".
 
نیوزلاند ماوەی 102 رۆژ بوو هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنای تۆمارنەکردبوو، ژیان لەو وڵاتە گەڕابووەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بەڵام لە 24 کاژێری رابردوودا 9 تووشبووی نوێ و لە رۆژانی رابردووش دەیان تووشبووی دیکە تۆمارکران، تووشبووەکان لە نێو ئەو کەسانەن لە سنوور کەرەنتین کرابوون.
 
بەپێی ئامارەکان تائێستا 1,631 کەس لە نیوزلاند تووشی کۆرۆنا بوون، تەنیا 22 لەو تووشبووانە گیانیان لەدەستداوە. 1,531 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 78 کەسیش ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران لە تاران. وێنە: Reuters

لە نەتەوە یەکگرتووەکان رەشنووسی بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران پەسند کرا

رەشنووسی بڕیارنامەیەک دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و زیاتربوونی سزای لەسێدارەدان لەو وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند کرا. ئێران بڕیارنامەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "نادادپەروەرانە و سیاسییە و لایەنگری پێوە دیارە".