رووداو دیجیتاڵ
هۆڵەندا بە وڵاتی بایسکڵ ناسراوە، بڵاوبوونەوەی بایسکڵی کارەبایی کاردانەوەی لێ کەوتووەتەوە، ئەوەش بەهۆی زۆریی خێراییەکەیەوەیە.
مایکە کامپیس، هاووڵاتیی هۆڵەندا دەڵێت، "خێرایی راگەیێندراوی ئەم بایسکڵە لە کاژێرێکدا 25 کیلۆمەترە، بەڵام بە پەنجەنان بە چەند دوگمەیەکی سەر شاشەکەی، خێراییەکەی بۆ 45 کیلۆمەتر لە کاژێرێكدا زیاد دەکرێت."
ئەو زیادکردنە تایبەتمەندییەکی نهێنییە و پێویستی بە لێدانی کۆدێكە، کە لە خاوەن فرۆشگەکە وەردەگیرێت و تەنیا ئەویش دەیزانێت؛ واتە پێچەوانەی یاساکانی هۆڵەندا، کە تێکڕای خێرایی بایسکڵی کارەبایی بە 25 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دیاریکردووە.
پۆل تیمەر، هاووڵاتیی هۆڵەندا ئاماژە بەوە دەکات، "زۆر مەترسیدارە؛ تۆ بەناوی بایسکڵ دەیکڕیت، بەڵام بە کردار ماتۆڕە، چونکە بە دەستکارییەکی کەم، خێراییەکەی زۆر زیاد دەبێت."
لە ئاداری ئەم ساڵەوە حکومەتی هۆڵەندا تاوتوێی قەدەخەکردنی بایسکڵی کارەبایی و نیمچە ماتۆڕە خێراکان دەکات. لە وڵاتێکی 17.5 ملیۆن کەسی بە 23 ملیۆن بایسکڵەوە، ساڵانە تێکڕا 270 بایسکڵسوار گیان لەدەستدەدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ