پووتین دەیەوێت سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر بگۆڕێت

17-07-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەیەوێت سەرۆکی گرووپی چەکداریی ڤاگنەر بگۆڕێت و شوێنەکەی بە فەرماندەیەکی پێشووی سوپای رووسیا پڕ بکاتەوە کە رۆڵێکی باڵای لە شەڕی سووریادا هەبووە.
 
رۆژی دووشەممە، 17ی تەممووزی 2023، میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، پووتین بڕیاریداوە لە دوای یاخیبوونەکەی مانگی رابردووی گرووپی ڤاگنەر، یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی ئەو گرووپە، بگۆڕێت و لەشوێنی ئەو ئەندریا ترۆشێڤ، فەرماندەی پێشووی باڵای سوپای رووسیا بکاتە سەرۆکی گرووپەکە، کە دەستی لە دامەزراندنیدا هەبووە. 
 
ترۆشێڤ، لە رابردوودا وەکو فەرماندەیەکی سەربازی رۆڵێکی باڵای لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی رووسیا لە سووریا هەبووە و بە پاڵەوان ناسراوە و یەکێک لە دەستکەوتەکانیشی لە سووریا، سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مێژووی تەدموور بووە، کە داعش دەستی بەسەردا گرتبوو.
 
میدیای بەریتانیا دەڵێت پێشتر ترۆشێڤ چەند جارێک دووچاری دەمەقاڵێ هاتووە لەگەڵ فەرماندەکانی دیکەی سوپای رووسیا بەوەی لە سووریا چەک و تەقەمەنیی پێویستیان بە هێزەکانیان نەداوە.
 
هەروەها رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاماژە بەوەدەکات، ترۆشێڤ، کەسێکە زوو هەڵدەچێت و چەندینجاریش لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان دووچاری کێشە هاتووە بەهۆی ئەوەی لەکاتی ئەرکی سەربازیدا خواردوویەتییەوە و جارێکیش بەهۆی خواردنەوەوە، بەپەلە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە. 
 
بەڵام لەگەڵ ئەوەش بە فەرماندەیەکی زیرەک و ئازا لەنێو سوپا ناسراوە. جگە لە جەنگی سووریا، ئەو رۆڵێکی دیاریشی هەبووە لە شەڕی سۆڤیەت و ئەفغانستان، هەروەها جەنگی چیچان.
 
ترۆشێڤ لە پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی رووسیا کاری کردووە کە بە هێزی ئۆمۆن ناسراون و لەو ماوەیەشدا چەند جارێک بە تووندی هەموو خۆپێشاندانێکی سەرکووتکردووە، کە دژی حکومەتی رووسیا کراون. 
 
هەرەوەها میدیای بەریتانیا ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، کەوا لە جەنگی ئۆکراینادا، ترۆشێڤ رۆڵی هەبووە، بەڵام کەمتر خۆی دەرخستووە، بەتایبەتی سەرپەرشتی پلانەکانی چەکدارانی گرووپی ڤاگنەری کردووە لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی شاری باخمووتی ئۆکراینا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا