لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دوو بەلەم تێکشکان؛ 10 کۆچبەر خنکان و 60ـیش بێسەروشوێنن

17-06-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فریاگوزاریی ئیتاڵی رایگەیاند لە ئەنجامی تێکشکانی دوو بەلەمی پڕ لە کۆچبەر لە نزیک کەناراوەکانی باشووری وڵات، 10 کۆچبەر خنکاون و 60ـی دیکەش بێسەروشوێنن.
 
ئەمڕۆ (دووشەممە، 17-6-2024) تیمێکی فریاگوزاریی ئیتاڵی رایگەیاند بەلەمێکی کۆچبەران، کە 61 کۆچبەری لەسەر بووە، لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی لامپەدووسا لە باشووری ئیتاڵیا تێکشکاوە، توانیویانە 51 لەو کۆچبەرانە رزگار بکەن و 10 کۆچبەریش خنکاون.
 
لەلایەکی دیکەوە پاسەوانی دەریایی ئیتاڵیا بەیانیی ئەمڕۆ رایگەیاند سەرقاڵی گەڕانن بەدوای کۆچبەراندا دوای ئەوەی بەلەمێکی دار، کە 72 کۆچبەری تێدابووە، لەنزیک نیمچەدوورگەی کالابریا لە باشووری ئیتاڵیا تێکشکاوە و، بەگوێرەی زانیارییەکانیان 60 کۆچبەر بێسەروشوێنن. 
 
پاسەوانی دەریایی ئیتاڵیا رایانگەیاند پرۆسەی گەڕان بەدوای کۆچبەرەکاندا لە شەوی یەکشەممەوە دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە، و توانیوویانە 12 کۆچبەر لە خنکان رزگار بکەن. ئاماژەشیان بەوەکردووە، بەلەمەکە لە تورکیاوە بەڕێکەوتووە. 
 
ئیتاڵییەکان ئاماژەیان بەوەداوە کەشتییەکی فەرەنسی ئاگاداری کردوونەتەوە کە بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەر ژێرئاو کەوتووە، تاوەکو گەیشتوونەتە لای بەلەمەکە، نیوەی بەلەمەکە ژێرئاو کەتووە. 
 
پۆلیسی ئیتاڵی رایگەیاندووە 12 کۆچبەرە رزگاربووەکەیان گەیاندووەتە شارۆچکەی رۆچێلا لۆنیکا لە باشووری ئیتاڵیا. 
 
بە گوتەی بەرپرسانی ئیتاڵی، زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی لە بەلەمی دووەمدا ژێرئاو کەوتوون، خەڵکی ئێران و ئەفغانستان بوون. 
 
رێگەی دەریای سپی نێوەڕاست، بەیەكێک لە مەترسیدارترین رێگەکانی کۆچ دادەنرێت. بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەساڵی 2014ـەوە، زیاتر لە 20 هەزار کۆچبەر لە کاتی چوونیان بۆ ئەورووپا لەو دەریایە خنکاون، یان بێسەرشوێنن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا