شەڕ لە غەززە کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا دەبێت؛ 'غەززە بۆمان یەکلاکەرەوەیە'

17-06-2024
لهۆن نەسرەدین
دوو ملیۆن موسڵمان مافی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی بەریتانیا هەیە و توانای گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنیان هەیە. وێنە: AFP
دوو ملیۆن موسڵمان مافی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی بەریتانیا هەیە و توانای گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنیان هەیە. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شارۆچکەی کیگلی-ی باکووری بەریتانیا لە 650 کورسییەکەی پەرلەمان، یەک کورسیی هەیە. لەو شارەدا سەروو 12 هەزار موسڵمان هەن؛ نزیکەی 8000یان مافی دەنگدانیان هەیە؛ بۆیە دەنگی موسڵمانەکان لەو شارە سەنگی خۆی هەیە و ئەمجارە پرسی فەلەستین و شەڕی غەززەش کاریگەریی گەورەی لەسەر دەنگدەرە موسڵمانەکان دەبێت.
 
جەواد مەحموود، دانیشتووی بەریتانیا دەڵێت، "خەڵکی بەهێزمان هەیە و ئەمجارە دەبێت کەسێک دەسەڵات وەربگرێت کە بەڕاستی نوێنەرایەتیی ئێمە بکات، ئەمجارە غەززە بۆ ئێمە یەکلاییکەرەوەیە."
 
ڤاسیم شابیر، بە رەچەڵەک هیندستانییە و بەربژێرێكی سەربەخۆییە؛ پێیوایە شەڕی غەززە زۆر شتی روونکردووەتەوە و دەڵێت، "پرسی غەززە خەڵکێكی زۆری هاندا تێکەڵ بە سیاسەت ببن، کە پێشتر پشتگوێیان خستبوو، لە بەرامبەریشدا دووڕوویی پارتی کار و پارێزگارانیشی ئاشکرا کرد."
 
جۆن گرۆگان، بەربژێری پارتی کار نایەوێت هەڵەی هەڵبژاردنی 2019 دووبارە بکاتەوە، کە بە رۆبی مووری سەر بە پارتی پارێزگاران بە جیاوازیی تەنیا 2000 دەنگ دۆڕا؛ بۆیە هەڵمەتی دەرگا بە دەرگای ماڵە موسڵمانەکانی دەستپێکردووە و پێچەوانەی پارتەکەی کە هەڵوێستی تووندی لەئاست ئیسرائیل پیشان نەداوە، تاڕادەیەک بۆچوونێکی دیکەی هەیە.
 
گرۆگان دەڵێت، "بە دڵنیاییەوە [پرسی غەززە] مژارێكی گرنگە و چەندین دیبەیتم لەبارەیەوە کردووە؛ بەڵام هیوام زۆرە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانم ببنە هۆی ئەوەی زۆرترین موسڵمان دەنگم پێ بدەن، دەزانم موسڵمانانی کیگلی لە پارتی کار تووڕەن، منیش لێرەم تاوەکو گرنگی بەو بابەتە بدەم."
 
بەریتانیا بەسەر 650 بازنەی هەڵبژاردندا دابەشکراوە؛ چوار ملیۆن، واتە 6%ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە موسڵمانن، دوو ملیۆنیان مافی دەنگدانیان هەیە، زۆربەیان بەسەر 18 بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بوون، کە ژمارەیەکە توانای گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.