لە ئەڵمانیا پێنج کەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی کودەتا دادگاییکران

17-05-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەڵمانیا پێنج هاووڵاتی دادگایی کران کە هەوڵیان داوە وەکو ناڕەزایەتییەک دژی رێکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا، وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا بڕفێنن و کودەتا لەو وڵاتەدا بکەن.
 
داواکاری گشتیی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 17ـی ئایاری 2023)لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، پێنج کەس کە یەکێکیان ئافرەتە، ویستوویانە "لە رێگەی تووندوتیژییەوە، هەلومەرجی شەڕی نێوخۆ لە ئەڵمانیا بڕەخسێنن بۆ ئەوەی حکومەت و دیموکراسیی پەرلەمان بڕووخێنن". 

 

پیلانەکە بەو شێوەیە بووە؛ پێنج کەسەکە ویستوویانە کارڵ لاوتەرباغ، وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا بڕفێنن. ئەوان، بەنیازبوونە لە کاتی جێبەجێکردنی پیلانەکە، کارەبای ناوچەکە بکوژێننەوە و ئەگەر پێویستی کرد پاسەوانەکانی بکوژن، دواتر ویستوویانە پەیوەندی بە گرووپێکی دیکەوە بکەن لە بەرلین، بۆ ئەوەی حکومەتی ئەڵمانیا بڕووخێنن و سەرکردەیەکی دیکە بۆ ئەڵمانیا هەڵبژێرن، ئەمە وەک داواکاری گشتی ئەڵمانیا باسی دەکات. 
 
داواکاری گشتیی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتبارەکان پێیان وابووە ئیمپراتۆری ئەڵمانیا لە سەدەی نۆزدەیەم سیستەمێکی باشی پەیڕەو کردووە و دەبێت ئەڵمانیا هەمان سیستەمی ئەو کاتە پەیڕەو بکاتەوە. 
 

لاوتەرباغ بە تووندترین شێوە داوای سزادانی تۆمەتبارەکانی کرد و گوتی "هەڕەشە و پیلانگێڕیی کوشتنی سیاسییەکان لە زیادبووندایە، سوپاس بۆ ئەو پشتیوانییە بەهێزە کۆمەڵایەتییە لە کۆمەڵگەی ئەڵمانی بەتایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا." 
 
لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا گرووپێکی دیکەی پەرگیڕ لە ئەڵمانیا بەتۆمەتی ئەنجامدانی کودەتا دەستگیر کران، بەڵام بەرپرسانی ئەڵمانیا رایانگەیاند ئەو دوو گرووپە هیچ پەیوەندییان بە یەکدییەوە نییە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.