لەمەودوا هەڵگرانی پاسپۆرتی کۆماری دۆمێنیکان بەبێ ڤیزا ناتوانن گەشت بۆ بەریتانیا بکەن
رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی بەریتانیا لیستی ناوی ئەو وڵات و ناوچانەی بڵاوکردەوە کە پێویستیان بە ڤیزەیە تاوەکو بچنە خاکی وڵاتەکەوە کە لەنێویاندا کۆماری دۆمێنیکان هەیە. ئەو بڕیارە دۆمێنیکا ناگرێتەوە، تایبەتە بە کۆماری دۆمێنیکان.
بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیا لە 11ـی ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە لیستی وڵاتەکاندا ناوی نزیکەی 60 وڵات هەن.
بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیا لەبارەی ڤیزاوە لە چەند بەشێک پێکهاتووە لەوانە: ئەوانەی کە پێویستیان بە ڤیزایە بۆ ئەوەی بچنە وڵاتەکەوە، ئەوانەی پێویستیان بە ڤیزەیە کە بە وڵاتەکەدا تێپەڕن. کۆماری دۆمێنیکان بۆ هەردوو بارەکە پێویستی بە ڤیزەیە.
هێژا بەهائەدین نووری، پارێزەری ئاڵت گرووپ کە دەڵێت، نوێنەری فەرمیی وڵاتی دۆمێنیکایە لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هاووڵاتیانی هەڵگری پاسپۆرتی دۆمێنیکا ئێستا بەبێ کێشە دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی بەریتانیا بکەن. ئەو هەواڵەی هەیە تایبەتە بە کۆماری دۆمێنیکان.
ئەو پارێزەرەی ئاڵت گرووپ ئاماژەی بەوەشکرد، "هاووڵاتی هەیە رۆژی سێشەممە 17-5-2022 بە پاسپۆرتی دۆمێنیکا چووەتە بەریتانیا،" بۆیە "هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە."
ئەو پارێزەرەی ئاڵت گرووپ ئاماژەی بەوەشکرد، "هاووڵاتی هەیە رۆژی سێشەممە 17-5-2022 بە پاسپۆرتی دۆمێنیکا چووەتە بەریتانیا،" بۆیە "هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە."
حکومەتی دۆمینیکا بۆ بەدەستهێنانی داهات چەندین ساڵە پاسپۆرتی وڵاتەکەی بە کەسانی بیانی دەفرۆشێت و لە هەرێمی کوردستانیش پێنج بۆ حەوت هەزار کەس پاسپۆرت و وڵاتینامەی دۆمینیکایان هەیە.
ساڵی 1993 حکومەتی دۆمینیکا بڕیاریدا پاسپۆرت و وڵاتینامەکەی بداتە کەسانی بیانی بە پەیڕەوکردنی چەند یاسایەک، خاڵی بەهێزی رەگەزنامە و پاسپۆرتەکە ئەوەیە هەڵگری پاسپۆرتەکە بۆ زیاتر لە 130 وڵات بەبێ ڤیزە دەتوانیت گەشت بکەیت.