وێنەیەکی سێڵفی دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی حەوت کەس

17-05-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
A+ A-
 
رووداو دجیتاڵ

لە ئیندۆنووسیا بەلەمێک نووقم دەبێت ئەوەش دوای ئەوەی کە سەرنشینەکانی دەیانەوێت سێڵفی بگرن و هەموویان دەچنە لایەکی بەلەمەکە، پۆلیسی جاکارتا هۆکارێکی دیکەی رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە 20 کەس چوونەتە سەر بەلەمەکە کە ئەوەش زیاترە لە توانای هەڵگرتنی ئەو جۆرە بەلەمانە. 
 
رووداوەکە رۆژی یەکشەممەی 16-05-2021 لە دوورگەی جاڤا لە جاکارتا، پایتەختی ئیندۆنووسیا بووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی جاڤا، ئەحمەد لوتفی هۆکاری نقومبوونی بەلەمەکە بۆ هەڵگرنتی ژمارەیەکی زۆر لە سەرنشین دەگەڕێنێتەوە، دوای ئەوەی 20 کەس سواری بەلەمەکە دەبن ئەم ژمارەیەش لە توانای بەلەمەکە زیاتر بووە بۆیە بەلەمەکە نووقم بووە.
 
ئەحمەد لوتفی، بەڕێوەبەری پۆلیسی جاڤا دەڵێت، 20 کەس چوونەتە سەر بەلەمەکە و لە لایەکی بەلەکەمە بۆ گرتنی وێنەیەکی سێڵفی دەوەستن، بەلەمەکە هاوسەنگی خۆی لەدەستدەدات و دەبێتە هۆی نووقمبوونی.
 
وەک لە راگەیێندراوی پۆلیسدا هاتووە، تیمەکانی فریاکەوتن توانیوویانە 11 کەس رزگاربکەن، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 کەسیش بێسەروشوێنن، گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
 
کاربەدەستانی جاکارتا دەڵێن کە ئەوان لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری نووقمبوونی بەلەمەکە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن هیچ کەمتەرخەمییەک لەلایەن خاوەنی بەلەمەکە هەبووە کە گەنجێکی تەمەن 13 ساڵانە. 
 
لە ئیندۆنیزیا نووقمبوونی بەلەم رووداوێکی ئاساییە، چونکە لەو وڵاتە نزیکەی 17 هەزار دوورگە هەن، زۆربەی رووداوەکانیش بەهۆی کەمیی رێکاریەکانی خۆپارێزییەوە روودەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.