رووداو - هەولێر
ئای ئێم پەی، ئەندازیاری ناسراو و دیزاینەری هەڕەمەکەی بەردەم مۆزەخانەی لۆڤەر رۆژی پێنجشەممە لە تەمەنی 102 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
پەی لەسەر ئاستی جیهان خاوەنی چەندین دیزاینی بەناوبانگ بوو, جگە لە هەڕەمەکەی بەردەم مۆزەخانەی لۆڤەر، دیزاینەری مۆزەخانەی هونەری ئیسلامی بوو لە دۆحە کە لە تەمەنی 80 ساڵیدا دیزاینی کرد.
پەی لە ساڵی 1917 لە شاری گوانگژۆی لە چین لە دایکبوو، دواتر لە تەمەنی 18 ساڵیدا بەمەبەستی خوێندن چووە ئەمریکا، لە زانکۆکانی پەنسلڤانیا و هارڤارد خوێندی.
ئای ئێم پەی لە ماوەی جەنگی دووەمی جیهان وەکو توێژەری زانستی بۆ حکومەتی ئەمریکا کاریکردووە تاوەکو ساڵی 1955 بوارەکەی خۆی دۆزییەوە و وەکو ئەندازیاری تەلارسازی.
پەی ئەندازیارێکی بەناوبانگی تەلارسازی بوو لەسەر ئاستی جیهان چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا، لەوانەش خەڵاتی رۆیاڵ گۆڵد و خەڵاتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ئازادی.
مۆزەخانەی هونەری ئیسلامی لە دۆحە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ