رووداو دیجیتاڵ
لە ئوسترالیا مانگا وەکو چارەسەر بۆ کەمیی جووڵەی جەستە بەکاردەهێندرێت. کارل مکوین لە منداڵییەوە ئیفلیجیی مێشکی هەیە و چوار ساڵ لەمەوبەریش تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە، ئێستا چووەتە ناوەندێکی ئەسپسواری لە مالبۆرنی باشووری ئوسترالیا، کە ژمارەیەک مانگایشی لێیە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
کارل مکوین، هاووڵاتیی ئوسترالی دەڵێت، "لێرە بەو جۆرە بیر دەکەیتەوە کە دەبێت بە خاوی بجووڵێیت، چونکە مانگاکان بە خێرایی تۆ ناجووڵین؛ دەبێت تۆ بچیتە ئاستی خێرایی ئەوان و ئەوەش سەرنجێکی نوێت پێ دەبەخشێت."
راهێنەرانی ئەو راهێنانە سرووشتییە دەڵێن، نزیکبوونەوە لە ئاژەڵ و مامەڵەکردن لەگەڵیان، یارمەتیی مرۆڤ دەدات باری دەروونیی هاووڵاتی ئارامتر و باشتر بێت.
ڤێنیسا هۆکنس، راهێنەر ئاماژە بەوە دەکات، "ئیدی ئەو هاووڵاتییانە زیاتر ئاگاداری زمانی جەستە و پەیوەندییەکانیان دەبن و متمانە بە جەستەیشیان زیاتر گەشە دەکات."
بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی هێشتا لەو چارەسەرە دوودڵن. سوو کۆتن، پزیشکی نەخۆشییە دەروونییەکان دەڵێت، "بوارەکە هێشتا لە قۆناخی سەرەتاییدایە و پێویستی بە توێژینەوەی زۆرترە."
چارەسەری لەو جۆرە بە شێوەی جیاواز لە زۆر وڵات باوە. سەگ، پشیلە، ئەسپ و باڵندە زۆرترین سوودیان لەم چارەسەرەدا لێ وەردەگیرێت.
بەگوێرەی راپرسییەکی ساڵی 2022 لە 10 پێشکەوتووترین وڵاتی جیهان، 98%ی خاوەن ئاژەڵەکان رایانگەیاندووە کە ئاژەڵ گوشار کەمدەکاتەوە، دڵخۆشترت دەکات و وات لێ دەکات کەمتر هەست بە تەنیایی بکەیت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ