پارێزەرێکی چیلی لەکاتی وەرزشکردن لەگەڵ سەگەکەی دەیان هەزار بوتڵ و قوتووی کۆکردووەتەوە
رووداو دیجیتاڵ
گۆنزالۆ هاووڵاتییەکی چیلی-یە و لەکاتی وەرزشی رۆژانەیدا پاشماوە پلاستیکییەکان کۆدەکاتەوە و دواتر بە سەگەکەی دەیانگوازێتەوە بۆ زبڵدانەکانی تایبەت بە پاشماوەی پلاستیک. ئەو دەڵێت، رۆژانە دیمەنی کۆکردنەوەی پاشماوەکان تۆمار دەکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان دەکاتەوە.
گۆنزالۆ چیانگ، پارێزەر ئاماژە بەوە دەکات، "بیرۆکەی بەشداریپێکردنی سام لەم کارەم بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و پیشاندانی هەمووانە کە خووەکانی رۆژانەمان زۆر گرنگن. ئەمەی دەیکەم هیچی زیاتر نییە لەوەی کە پیاسەی رۆژانەمە لەگەڵ سەگێکدا."
بە گوتەی خۆی، 110 هەفتەیە دەستی بەو کارە کردووە و توانیویەتی 19 هەزار و 71 بوتڵ و هەشت هەزار و 512 قوتوو کۆبکاتەوە.
ئەو پارێزەرە چیلی-یە گوتیشی، "بۆ من هەڵوەرە وەڵامێکی سرووشتییە بۆ دوو نیگەرانیی ژیانم. یەکێکیان کێشەی ژینگەیە و ئەوەی دیکە تەندروستییە، کە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە."
چیلی بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە بەکارهێنانەوەی پاشماوە پلاستیکییەکان لە ئاستێکی نزمدایە.
بەگوێرەی کۆمیسیۆنی ئابووریی وڵاتانی ئەمریکای باشوور و وڵاتانی کاریبی، 4.4%ی پاشماوەکان لە وڵاتانی ناوچەکە بەکاردەهێندرێنەوە، بەڵام لە چیلی ژمارەکە 3.1%ـە.