لە هیندستان 14 کەس بەهۆی داڕمانی کۆگەیەکی پەتاتە گیانیان لەدەستدا

17-03-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە هیندستان، لانیکەم 14 کەس بەهۆی رووخانی بانی کۆگەیەکی پەتاتەوە گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون. بە گوێرەی میدیای هیندستان، رووخانی بانی کۆگەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە ژمارەیەکی زۆری فەردە پەتاتەی گەورەی لەسەر بووە. 
 
رووداوەکە لە هەرێمی ئوتار پرادێش لە باکووری هیندستان بووە. وێنە و دیمەنەکان پیشانیدەدەن کە تیمەکانی فریاکەوتن لە نێو کۆمەڵێکی گەورەی پەتاتە و داروپەردوودا بە دوای خەڵکدا دەگەڕێن. پۆلیسی هەرێمەکە دەڵێت، کۆگەکە سێ مانگ لەمەوبەر بێ مۆڵەت دروستکرابوو. 
 
پۆلیس هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ستوونەکانی کۆگەکە بەرگەی بارە قورسەکەی پەتاتەکانیان نەگرتووە. بەرپرسانی هەرێمەکە باس لەوە دەکەن، چوار کەس کە بریندارن لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت و شەشی دیکەش دوای چارەسەر، گەڕێنراوەتەوە ماڵەکانیان. 
 
شالاب ماتور، جێگری پشکنەری گشتی پۆلیس دەڵێت، گەڕان بەدوای رزگاربوواندا بەردەوامە و گەییشتووەتە قۆناخی کۆتایی. بە گوتەی ئەو بەرپرسە، رووداوەکە کاژێر 11:30ـی بەیانی بە کاتی نێوخۆی هیندستان (8:30ـی بەیانی بە کاتی هەولێر) روویداوە. 
 
یۆگی ئادیتیانات، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی ئوتار پرادێش سەردانی بریندارەکانی لە نەخۆشخانە کرد و رایگەیاند، ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو دەکرێنەوە. 
 
بە گوێرەی گوتەبێژی وەزیرەکە، ئەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی دوو هەزار و 500 دۆلار بە خێزانی هەریەکەیان دەدرێت و ئەوانەشی کە بریندار بوون بە 600 دۆلار قەرەبوو دەکرێنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.