لە سوێد ژمارەی برسییەکان لە زیادبووندایە؛ 'لە 13 ساڵدا هەرگیز ئەو ژمارە زۆرەم نەبینیوە'

17-03-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سوێد ژمارەی برسییەکان روو لە زیادبوونە، بەشێوەیەک کە بەیانیان ژمارەیەکی زۆر لە هەژاران بۆ ئەو خواردنانەی بێ بەرامبەر لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتەکە دابەش دەکرێن، نۆرە دەگرن.
 
کاڤیان فیردەوسی، دامەزرێنەری رێکخراوی خێرخوازیی ژیانی ئاوارەکان دەڵێت، "وەکو دەبینیت، خەڵکێکی زۆر بۆ نانی بەیانی دێنە ئێرە؛ لەم 13 ساڵەدا کە ئەم رێکخراوە بەڕێوەدەبەم، هەرگیز ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک نەهاتوونەتە ئێرە."
 
سوێد یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەریی شەڕی ئۆکراینای لەسەرە. خاچی سووری سوێد دەڵێت، نزیکەی 12%ی ئەو خێزانانەی لە یەک باوان پێکدێن، تووشی برسێتی بوونەتەوە.
 
بەپێی ئامارەکان، نزیکەی 14%ی سوێدییەکان هەژارن. ناوەندی ئاماری سوێدیش دەڵێت، نزیکەی 15%ی دیکە مەترسیی هەژارییان لەسەرە.
 
نرخی ئەو خۆراکانەی ماریانێ دەیانکڕیت، لە یەک ساڵدا 20% بەرزبوونەتەوە و گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست لە 70 ساڵی رابردوودا.
 
ماریانێ ئۆربێرگ، خانەنشین دەڵێت، "نرخی هەموو شتێک بەرزبووەتەوە، خەڵک شێوازی خواردنیشیان گۆڕیوە و ئەم رۆژانە بە شێوەیەکی جیاواز نان دەخۆن تاوەکو بژێوییان پەیدا بکەن."
 
کۆمیسیۆنی ئەوروپا پێشبینی دەکات سوێد تاکە وڵاتی ئەوروپا بێت لە ئەمساڵدا تووشی سستیی ئابووری ببێتەوە، هەڵاوسانیش 12%یە و بەرزترین ئاستیەتی لە 32 ساڵی رابردوودا.
 
ئابووریناسان دەڵێن، ئێستا شەپۆلی هەڵاوسان لە نرخەکانی وزە دەرچووە و تەواوی ئابووریی وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.