رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی سۆسیال دیموکرات، یەکێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی سۆسیال کریستیانی ئەڵمانی کۆبووەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیان لەگەڵ ئەڵمانیا کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، هه‌ر له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به جيا له‌گه‌ڵ گرووپێكى په‌رله‌مانتارانى پارتی سۆسیال دیموکرات - SPD و گرووپێكى ديكه‌ى هه‌ردوو پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات - CDU و یەکێتیی سۆسیال کریستیان - CSUى ئه‌ڵمانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، په‌رله‌مانتاران ديد و تێڕوانينى خۆيان بۆ چۆنيه‌تيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان و داهاتووى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له كه‌رته جياكاندا خسته‌ڕوو، "هه‌روه‌ها سوپاسى رۆڵى هه‌رێمى كوردستانيان كرد له به‌رەنگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و يارمه‌تيدانى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تيش ئێزدييان."
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، "سوپاسى پشتگيرييه‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانيا بۆ ئێزدييان كرد." دۆخى پێكهاته‌كان به‌گشتى له هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبووەوە؛ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد#MSC2024 #MunichSecurityConference pic.twitter.com/DLR61KGM48
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 17, 2024
60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رۆژی هەینی دەستیپێکرد و تاوەکو یەکشەممە بەردەوام دەبێت. سەرنجێکی تایبەتی لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێت.
درووشمی سەرەکیی کۆنفرانسەکە ئەوەیە کە جەنگ دۆڕانە بۆ هەمووان و سەرکردەکان ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن کە چۆن پێکەوە ئەو دۆخی دۆڕانە تێبپەڕێنن و ئاشتی لە رێگەی دیالۆگەوە دەستەبەر بکەن.
بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسە ئەمنییەکە لە کاتێکی گرنگدا دێت کە هەردووکیان پریشکی ئاگری جەنگی غەززەیان بەرکەوتووە، بە جۆرێک کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، هێرشی درۆنی و مووشەکی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران و هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکایان بەخۆیەوە بینیوە.
نێچیرڤان بارزانی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، بە کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میونشن دەستی بە دیدارەکانی کرد.
لە یەکەم رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەشدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرس و سەرکردەی وڵاتانی جیهان هەبوو، لەوانە؛ ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا؛ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه؛ سيمتجى موله‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى؛ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا؛ گرانت شاپس، وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا؛ شاندێکی سێناتی ئەمریکا؛ شێخ محەممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، سەرۆکوەزیرانی قەتەر؛ ئه‌نتۆنيۆ گوتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و كرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆكوه‌زيرانى یۆنان.
ئەمڕۆ شەممەش، نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی کۆنفڕانسی میونشندا چەند دیدارێکی دیکەی گرنگی هەبوو؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە و هەردوولا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و رێکارەکانی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەولێر کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئيلهام عە‌ليێڤ بە فەرمی، نێچیرڤان بارزانیی بانگهێشتی كۆنفرانسى داهاتووى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان لەبارەی گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP29) کرد کە بڕیارە ئەم ساڵ لە ئازەربایجان بەڕێوەبچێت.
هاوکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شا عه‌بدوڵڵا بن حوسه‌ينى دووه‌م، شای ئوردن لە میونشن کۆبوونەوە و بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئوردن و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. هەروەها "ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، بۆيه به پێويستيان زانى له هه‌موو لايه‌كه‌وه هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بدرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ