رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کۆبوونەوە و "هەردوولا جەختیان لە فراوانکردنی زياترى چالاكى و ئاڵوگۆڕى بازرگانيى" نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا كرده‌وه و "ئاماژه‌يان به هه‌بوونى زه‌مينه و ده‌رفه‌تى باشتر له‌مباره‌يه‌وه كرد."
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 17-02-2023، و کاژێر 4:00 بە کاتی میونشن و کاژێر 6:00 بە کاتی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و نیکۆڵ پاشینیان باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا کردووە و "هه‌ردوولا به‌تايبه‌تى جه‌ختيان له فراوانكردنى زياترى چالاكى و ئاڵوگۆڕى بازرگانيى نێوانيان كرده‌وه و ئاماژه‌يان به هه‌بوونى زه‌مينه و ده‌رفه‌تى باشتر له‌مباره‌يه‌وه كرد."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وەکو لە راگەیێندراوەکەیشدا هاتووە، "هه‌ردوولا تيشكيان خستهسەر دۆخى ره‌وه‌ندى كوردى له ئه‌رمه‌نستان و ره‌وه‌ندى ئه‌رمه‌نى له هه‌رێمى كوردستان و باسيان له په‌يوه‌نديى دێرينى نێوان هه‌ردوولا كرد، هه‌روه‌ها ده‌باره‌ى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رمه‌نستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييهوه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیان لەبارەی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە قسەیان کردووە و "جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵدان و كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانهى هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه."
ئەمڕۆ هەینی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان، بەشداری لە دیدار و گفتوگۆکانی تایبەت بە بواری ئاسایش و سەقامگیری و ئەو ئاڵنگارییانە دەکات کە رووبەڕووی جیهان دەبنەوە.
کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە پەراوێزییدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ