رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سیناتۆری ئەمریکی کریس ڤان هۆڵن و شاندێکی كۆنگرێسى ئەو وڵاتە کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لايه‌نى ئه‌مريكى به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و يارمه‌تيدانى عێراق دووپاتكرده‌وه."
رۆژی هەینی، 17-2-2023، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئەمریکی و شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مريكا به سه‌رۆكايه‌تيى مايكڵ تورنه‌ر، سه‌رۆكى ليژنه‌ى هه‌واڵگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مريكا كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێكران و لايه‌نى ئه‌مريكى به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و يارمه‌تيدانى عێراق دووپاتكرده‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى هه‌ڕه‌شه له عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن."
ئەمڕۆ هەینی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان، بەشداری لە دیدار و گفتوگۆکانی تایبەت بە بواری ئاسایش و سەقامگیری و ئەو ئاڵنگارییانە دەکات کە رووبەڕووی جیهان دەبنەوە.
کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە پەراوێزییدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، شاندی ئەمریکی باسیان لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و نێچیرڤان بارزانی "پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و پێويستى و گرنگيى يارمه‌تيى ئه‌مريكاى دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مريكاى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ