رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ هەینی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەکات. ئەو کۆنفرانسە بە گەورەترین سەکۆی گفتوگۆکردنی ئاسایش لە جیهان دادەنرێت و تاوەکو ئێستا چەندین رێککەوتنی ئاسایش و دیپلۆماسیی جیهان لەوێوە کراون. سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بەشدارە و "چهندین ديدار و كۆبوونهوهى لهگهڵ بهشداران و ئامادهبووانى كۆنفرانسهكهدا دهبێت."
لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە 40 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و 90 وەزیری دەرەوەی وڵاتان لە ئەوروپا، ئەمریکا، ئاسیا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفریقا و ئەمریکای لاتینەوە بەشدارییان هەیە. کۆنفرانسەکە لە ئەمڕۆ 17ـی شوبات تاوەکو 19ـی شوبات بەردەوام دەبێت.
هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراون. بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی بەشدار لە کۆنفرانسەکە کۆببێتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەشداریی نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ سهرۆك و سهركردهى وڵاتان، بهشدارى له ديدار و گفتوگۆكانى پهيوهست به بوارى ئاسايش و سهقامگيرى و ئهو ئاڵنگارييانهدا دهكات كه رووبهڕووى جيهان دهبنهوه.
ههر له ميانى سێ رۆژى كۆنفرانسهكهدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی "چهندین ديدار و كۆبوونهوهى لهگهڵ بهشداران و ئامادهبووانى كۆنفرانسهكهدا دهبێت."
ههر له ميانى سێ رۆژى كۆنفرانسهكهدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی "چهندین ديدار و كۆبوونهوهى لهگهڵ بهشداران و ئامادهبووانى كۆنفرانسهكهدا دهبێت."
رۆژی 10ـی شوباتی ئەمساڵ، کریستۆڤ هیوسگن، سەرۆکی نوێی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا کرد و پێی راگەیاند، ئەمساڵ باسی دۆخی ئێران، سووریا و رۆژهەڵاتی ئێران دەکەن، بەڵام بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە جەنگی ئۆکراینا دەبێت.
هەرچەندە ئێران و رووسیا دوو وڵاتی خاوەن پێگەی بەهێزن لە جیهان و رۆڵی سەرەکییان لە سەقامگیربوون یان نەبوونی ئاسایشی ناوچەیی و جیهانیدا هەیە، بەڵام هیچ کامیان بۆ کۆنفرانسەکە بانگهێشت نەکراون. هۆکاری ئەوەش بۆ هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و سەرکوتکاریی ئێرانە بۆ سەر خۆپێشاندەران لە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە دوای مردنی گوماناویی ژینا ئەمینی، کچە کوردی تەمەن 22 ساڵی شاری سەقزی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.
بە گوتەی کریستۆڤ هیوسگن، سەرۆکی نوێی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئەمساڵ گەورەترین شاندی ئەمریکا بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن. لەنێو شاندەکەدا کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەشداردەبن.
وۆڵفگانگ ئایسینگەر، بەڕێوەبەری پێشووی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ساڵی 2008 بۆ 2022 باس لەوە دەکات، ئەو کۆنفرانسە بۆ کۆبوونەوەی لایەنەی دژیەکەکانی جیهانە و نەدەبوو نوێنەرانی رووسیا و ئێران بانگهێشت نەکرێن. ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمیشە لەو کۆنفرانسەدا هەوڵی ئەوەیداوە نوێنەری ئەو وڵاتانە بەشداری بکەن کە پەیوەندییان لەگەڵ سیاسەت و بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپاوە جیاوازە.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە لای زۆرێک بە داڤۆسی ئاسایش ناسراوە، کەم جار هەبووە بەشداربوو و قسەکەرەکانی هاوبیر بن. ساڵی 2007، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا گوتارێکی زۆر تووندی دژی سیاسەتەکانی دوای جەنگی ساردی ئەمریکا پێشکێشکرد، کە بە یەکێک لەو گوتارانە دادەنرێت کە کەلێنێکی گەورەی کردە نێوان پەیوەندییەکانی ئەو دوو زلهێزەی جیهان.
ئەو دوو جەمسەرە جیاوازە دیارەی لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چینن کە بڕیارە بەیەکەوە گرژییەکانی باشووری ئاسیا و ئەمریکا بخەنە بەر باس. یەکێک لەو مژارانەش چاوەڕوان دەکرێت گرنگی زۆری پێبدرێت، خستنەخوارەوەی باڵۆنێکە کە ئەمریکا بە باڵۆنە چینییەکە ناوی دەبات لە ئاسمانی ئالاسکا. بە گوێرەی ئەمریکا، چین مانگی دەستکرد، رادار و ئامێری چاودێری بەو باڵۆنەوە کردووە و بۆ کاری سیخوڕی بەکاریهێناوە.
گرنگییەکی دیکەی گفتوگۆکان ئەوەیە، دوای یەک ساڵ لە دەستپێکردنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا ئەنجام دەدرێت. پێشبینی دەکرێت، ئەو قەیرانە جیهانییە مژاری زۆربەی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان بێت.
کۆنفرانسەکە و تەوەرەکانی ئەمساڵ
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ساڵی 1963 دامەزراوە و ئەمساڵ زیاتر لە 40 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و 90 وەزیری دەرەوە بەشدارن.
تەوەرەکانی بریتین لە: سیاسەتی بەرگریی وڵاتانی زەریای ئەتڵەسی، جموجوڵی سیاسەتی جیهانی، ئاسایشی مرۆیی جیهانی، سەقامگیری ئاسایش و تەکنەلۆجیا و تیرۆری سایبەری، پەیوەندییەکانی چین و ئەوروپا، جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، وزە و گۆڕانی کەشوهەوا.
لەوانەیە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هەرگیز هێندەی ئەم جارە گرنگی نەبووبێت، لەکاتێکدا ساڵێک بەسەر ئەو جەنگەدا تێدەپەڕێت بەرۆکی ئەوروپای گرتووە. بەرپرسە رۆژئاواییەکان لە هۆڵەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێی ئەو فاکتەرانە دەکەن کە کاریگەریی لەسەر ئاراستەی سیاسی و ئابوورییان داناوە. بەشداریی هەرێمی کوردستان و عێراقیش وەک بەشێک لەو گفتوگۆیانە گرنگی هەولێر و بەغدا لەسەر نەخشەی سیاسی و وزەی جیهان نیشان دەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ