رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی پاریس پیاوێکی دەستگیرکرد کە لەژێر هەڕەشەی چەقۆ، چوار کارمەندی خواردنگەیەکی باشووری شارەکەی بە بارمتە گرتبوو.
پۆلیس دەڵێت، کارمەندەکان ئازادکران و هیچیان زیانیان پێنەگەیشتووە.
گومانلێکراوەکە کوڕی خاوەنی خواردنگەکەیە. خواردنگەکە دەکەوێتە شاری ئێسی لو مۆلینۆ لە باشووری پایتەختی فەرەنسا.
پۆلیس دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکەیان تەواوبووە.
ئاژانسی فرانس پرێس لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند کەسە دەستگیرکراوەکە ئاڵوودەی مادەی هۆشبەرە و ساڵی 2020ـیش لە ماڵی خۆی هەڕەشەی خۆکوشتنی کردبوو.
رۆژی شەممە، ژمارەیەکی زۆری پۆلیس بە چەک و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە گەیشتنە شوێنەکە و خواردنگەکەیان گەمارۆدا، ژمارەیەک خواردنگەی دەوروبەریشیان داخست.
نزیکەی 20 پۆلیس لەبەر دەرگەی خواردنگەکە وەستان و بەرلەوەی بچنە ژوورەوە، لە رێگەی کەسێکی نزیک لە گومانلێکراوەکە، قسەیان لەگەڵ کرد؛ بەگوێرەی پۆلیس، کارمەندەکان بۆ ماوەی سێ کاژێر بە بارمتە گیرابوون، پێش ئەوەی ئازاد بکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ