دۆناڵد ترەمپ بەربژێربوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا رادەگەیێنێت

16-11-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەربژێر کردەوە و رایگەیاند، هەوڵی تەواو دەدات رێگە نەدات بایدن ببێتەوە سەرۆکی ئەو وڵاتە.
 
رۆژی چوارشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2022، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بەربژێر دەکاتەوە. ترەمپ چەند خولەکێک پێش ئەوەی لە فلۆریدا گوتارێک بۆ لایەنگرانی پێشکێش بکات، مامەڵە فەرمییەکانی بەربژێربوونی خۆی لە حکومەت پڕ کردبووەوە.
 
ئێستا سەرۆکی پێشوو گەڕاوەتەوە نێوی ململانێی گۆڕەپانی سیاسی، ئەمە لە کاتێکدایە کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەیی ئەمریکا دەنگێکی باشیان بەدەستهێنا.
 
دۆناڵد ترەمپ لە گوتارەکەیدا گوتی: "بۆئەوەی ئەمریکا مەزن و شکۆدار بکەینەوە، بەربژێربوونی خۆم بۆ سەرۆکی ئەمریکا رادەگەیێنم". 
ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2016دا بەسەر هیلاری کلینتن، بەربژێری پارتی دیموکراتدا سەرکەوت و ماوەی سەرۆکایەتییەکەی یەکێک لە مشتومڕترینەکان بوو.
 
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2020یشدا ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان و بایدنیش بەربژێری دیموکراتەکان بوو و بایدن سەرکەوت، هەرچەندە ترەمپ ئەنجامەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، "ساختەکاری" کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.