یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مەسرور بارزانی گفتوگۆی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن

36 خولەک له‌مه‌وپێش
دیار کوردە @diyarkurda
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت، بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە و پێی راگەیاندووە: "پێویستە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە."
 
جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی وزە رۆژی دووشەممە لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ رووداو کە بەم زووانە بڵاودەکرێتەوە، راگەیاند، ''بەیانیی رۆژی هەینی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی زۆر باشم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەبوو.''
 
پایت ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی گوتووە، زۆر سوپاسگوزاربووە بە میواندۆستییە گەرمەکەی هەولێر و سەرسامبووە بەوەی کە لە هەرێمی کوردستان لە رووی وەبەرهێنانی وزە دەکرێت. 
 
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی وزە، هەولێر بە ویلایەتی ئۆکڵاهۆما دەچوونێت و دەڵێت: ''کە لە هەولێر بوومە گوتم، هەولێر وەک ئۆکڵاهۆمایەکی بچووکە و ئەمەش ڤیژنی ئێمەیە."
 
ئۆکڵاهۆما، ویلایەتێکی ئەمریکایە و بەرهەمهێنەرێکی گەورەی نەوت و گازی سروشتییە لە ئەمریکا. 
 
سەبارەت بە پرسی نەوتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ''ئەمریکا سەبارەت بەم پرسە روون بووە، بڕوایان بەوەیە، بۆڕی نەوتی عێراق - تورکیا [هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان] پێویستە دەستپێبکاتەوە.''
 
جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی وزە لە هەڤپەیڤینە تایبەتەکەیدا لەگەڵ رووداو، باسی چەندین پرسی دیکەی کرد کە پەیوەندیدارن بە نەوتی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی سەربەخۆیی وزەی عێراق و دوورکەوتنە لە ئێران، پرسی لێخۆشبوونەکانی ئەمریکا بۆ عێراق تاوەکو گاز لە ئێران بکڕێت.
 
رۆژی دووشەممەی رابردوو، شاندێکی وەزارەتی نەوەتی عێراق بەسەرۆکایەتیی حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەبەشداریی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری هیوستنیان کرد، لە یەکەمین رۆژی کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی وزە کۆبوونەوە.
 
دواتریش شاندەکەی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمریکی و رۆژئاوایی کۆبوونەوە تاوەکو هانیان بدەن بچن لە عێراق وەبەرهێنان لە کەرتی گاز و نەوت بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لە ئاوە سنوورییەکانی تونس لەکاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا. وێنە: Juhed Abidellaoui/Reuters

بڕیارى هەڵگرتنى ڤیزە تونس دەکاتە رێگەى کۆچ؛ 47 کۆچبەرى کورد و عێراقی گیریان خواردووە

هەڵگرتنى ڤیزەى گەشتیاریى عێراق لەلایەن تونسەوە، ئەو وڵاتەى کردووەتە رێگەیەکى دیکە بۆ کۆچبەرانى هەرێمی کوردستان و عێراق. زیاتر لە 47 کۆچبەر، کە زۆرینەیان کوردن، لەو وڵاتە دەستگیر کراون و دادگایی دەکرێن، جگە لە بەزاندنى سنوور بۆ کۆچکردن، تۆمەتى قاچاخچێتى و سپیکردنەوەى پارەیان دراوەتە پاڵ