نەتەوە یەکگرتووەکان داوای 71 ملیار دۆلار هاوکاری بۆ لیبیا دەکات

16-09-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
دیمەنێک لە لافاوەکەی لیبیا.
دیمەنێک لە لافاوەکەی لیبیا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شاری دەرنە لە رۆژهەڵاتی لیبیا تاڕاددەیەک لە شەڕی ناوخۆی لیبیا پارێزراو بوو، بەڵام کارەساتێکی سرووشتی وێرانی کردووە. لافاوەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی شاری دەرنە هێندە بەهێز بوو، داروبەردی لەگەڵ خۆی بۆ نێو دەریای سپی نیوەڕاست راماڵی.
 
موسا عەبدوڵڵا خۆبەخشە و دەڵێت، "تەرمێکی زۆر بەهۆی لافاوەکەوە کەوتوونەتە نێو دەریاوە و ئێستاش شەپۆلی دەریاکە ‌گەڕاندوونییەتە سەر وشکابی و ئێمەش هەڵیاندەگرینەوە. کە هەندێکیان منداڵن".
 
فازڵ عەبدولجەواد، لە تیمی فریاگوزاری لیبیا دەڵێت، "گەڕانەکە زۆر فراوانە لەسەر شەقامەکانی دەرنە و چەند گرووپێکمان دروستکردوون و هەر گرووپە و چەند ناوچەیەک دەگەڕێت. هەروەها تیمی بیانیشمان لەگەڵە لە تورکیا، میسر و ئیماڕاتەوە هاتوون هاوکاریمان دەکەن".
 
بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی لیبیا، لافاوەکە تائێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 11 هەزار و 300 کەس و برینداربوونی 7 هەزار کەس. زیاتر لە 10 هەزاری دیکەش بێسەروشوێنن. نزیکەی 50 هەزار کەس دەربەدەر بوونە. لافاوەکە زیاتنی زیاتر لە 2 ملیار دۆلار بە ژێرخانی لیبیا گەیاندووە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای 71 ملیار دۆلار هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە.
 
لیبییەکان دەڵێن، هۆکاری سەرەکی زۆری قوربانیانی مرۆیی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دوو گەورەترین بەنداوی دەرنە بەهۆی لافاوەکەوە رووخاون و ئاوی بەنداوەکەش رژاوەتە نێو شارەکەوە.
 
تاهیر ئەلسۆنی، نوێنەری لیبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "ئەمە رووداوێکە هەرگیز لەوەوپێش لە لیبیا نەمانبینیوە. بەداخەوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس و بە هەزارانی دیکەش بێسەروشوێنن. ئێستا هەموو هەوڵەکان خراونەتەگەڕ لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکان، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو کارەساتە، بەڵام دۆخێکی زەحمەتە".
 
بەگوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە 800 هەزار کەس بەهۆی ئەو لافاوەوە پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە، لەوانەش 250 هەزاریان پێویستیان بە هاوکاریی بەپەلە هەیە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا