سوێد ئەم ساڵ وڵاتینامەی داوەتە زیاتر لە 33 هەزار کۆچبەر

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەم ساڵ لە سوێد زۆرتر لە 33 هەزار کەس پاسپۆرتیان وەرگرتووە و بوونەتە هاووڵاتیی سوێدی؛ زۆرتر لە 47 هەزار کەسیش مافی مانەوەیان وەرگرتووە.
 
لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا لە سوێد 33 هەزار و 633 کەس وڵاتینامە (پاسپۆرت)ی سوێدییان وەرگرتووە؛ زۆربەشیان هاووڵاتیی سووریا و ئەفغانستان و ئەریتیریان.
 
هەر لەو ماوەیەدا 47 هەزار و 700 کەس مافی مانەوەیان دراوەتێ؛ ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2023 زیاترە، کە ئەوکات 45 هەزار و 138 کەس مافی مانەوەیان وەرگرتبوو.
 
زۆرینەی ئەوانەی مافی مانەوەیان وەرگرتووە، بۆ کار وەریانگرتووە نەک وەکو پەنابەر؛ زۆرتریش لە بوارەکانی IT و ئەندازیاری و کەسانی خاوەن بڕوانامەی زانکۆیین.