کۆچبەران لە ئەڵمانیا.. گوتار لە دژیان زیادی کردووە و هێرش بۆسەریان کەم بووەتەوە

16-08-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
شارەزایانی پۆلیس دەڵێن، زۆربەی کەیسەکانی هێرشکردن لەو ناوچانە تۆمار کراون کە بەمنزیکانە هەڵبژاردنی لۆکاڵییان تێدا دەکرێن
شارەزایانی پۆلیس دەڵێن، زۆربەی کەیسەکانی هێرشکردن لەو ناوچانە تۆمار کراون کە بەمنزیکانە هەڵبژاردنی لۆکاڵییان تێدا دەکرێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەڵمانیا، سەرەڕای بەهێزبوونی راستئاژۆ پەڕگیرەکان و دژایەتیکردنی کۆچبەران، بەڵام ئامارەکان پیشانی دەدەن، بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمتر هێرش کراوەتە سەر کۆچبەران.
 
لە ئەڵمانیا و سەرتاسەری ئەورووپا و تەنانەت ئەمریکاش، گوتاری دژی کۆچبەران و ئەوانەی باکگراوندی کۆچبەرییان هەیە، بەهێزە و دەنگیان پێ کۆدەکرێتەوە.
 
سەرەڕای زیادبوونی گوتاری دژی کۆچبەران، پۆلیسی ئەڵمانی دەڵێت، ئەم ساڵ بەراورد بە پار کەمتر رووداوی هێرشکردنە سەر کۆچبەران تۆمار کراون. لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا 519 کەیسی هێرشکردنە سەر کۆچبەران هەبووە، ساڵی 2023 لە هەمان ماوەدا 1155 کەیس تۆمار کراون؛ بە درێژایی پاریش 2450 کەیس هەبوون.
 
شارەزایانی پۆلیس دەڵێن، زۆربەی کەیسەکانی هێرشکردن لەو ناوچانە تۆمار کراون کە بەمنزیکانە هەڵبژاردنی لۆکاڵییان تێدا دەکرێن؛ وەکو توورینگن یان باڤاریا، لە شوێنەکانی وەکو بەرلین و هامبورگ و برێمن رێژەی هێرشەکان لە خوارەوەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی چالاکییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆ رووداو: بەرهەمدارن

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ستایشی پڕۆژەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و بە "بەرهەمدار" ناوی بردن. زاخارۆڤا لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە دەڵێ، دەبێت ئەو ناوچەیە بگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی یاسایی سووریا و مامەڵەی بازرگانیش تەنیا لە رێگەی حکومەتی دیمەشقەوە دەکرێ