دەزگای لووتکە: کۆچکردن بە رێژەی 40٪ زیادیکردووە

16-08-2022
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو-هەولێر

سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، کۆچکردنی هاووڵاتییانی عێراقی لە کۆتایی مانگی تەممووز و سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە بە رێژەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادی کردووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 16-8-2022، ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەپێی زانیاریی نوێنەرانمان لە وڵاتان، کۆچکردنی هاووڵاتییانی عێراقی لە کۆتایی مانگی تەممووز و سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە بە رێژەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادی کردووە و بەردەوامە لە زیادبوون، بەتایبەتی دوای دەستپێکردنەوەی پێدانی ڤیزا لە لایەن تورکیاوە."
 
رۆژی 20-07-2022، تورکیا تۆپبارانی گوندی پەرەخی سەر بە قەزای زاخۆی کرد و بەهۆیەوە نۆ گەشتیاری عەرەب گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 25 گەشتیاری دیکەش برینداربوون. ئەمەش ناڕەزایی عێراقییەکانی لێکەوتەوە، دواتر تورکیا بۆ ماوەیەک پێدانی ڤیزای بە عێراقییەکان راگرت.
 
سەرۆکی دەزگای لووتکە گوتی: "کۆچکردنی عێراقییەکان بە رێژەی 35٪ بۆ 40٪ زیادیکردووە، لە کاتێکدا لە دوای ساڵی 2020ـەوە کۆچکردن بەمشێوەیە زیادی نەکردووە."
 
سەبارەت بە پاڵنەرەکانی کۆچکردن، سەرۆکی دەزگای لووتکە پێیوایە کە هۆکاری خراپیی گوزەرانی هاووڵاتییان، بێکاری، نەبوونی سەقامگیری و ئاستەنگییەکانی کۆچکردنی ئاسایی، پاڵنەرێکی سەرەکین بۆ هاندانی گەنجان بۆ کۆچکردن، جگە لە هەبوونی هەواڵی نادروست و هەوڵدان بۆ فریودانی گەنجەکان لە لایەن ئەو کەسانەی کە بازرگانیی بە مرۆڤەوە دەکەن و گوایە بە یەختی سەلامەت و بە ئاسانی دەگەنە جێگەی مەبەست کە "هیچ یەکێک لەم هەواڵانە راست نین، بەپێچەوانە مەترسییەکانی رێگەی کۆچی نایاسایی زۆر زیاترە لەوەی کە رۆژانە دەیبینین."
 
ئاری جەلال گوتیشی: "بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: تەنیا لە سەرەتای چوار مانگی ئەمساڵەوە زیاتر لە 18 هەزار پەنابەر لە دەریای نێوەڕاست پەڕیونەتەوە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، بێگوێدانە مەترسییەکانی شەپۆلە بە هێزەکانی دەریاکان و تەواوی رێگە ترسناکەکان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.