زیندانییانی گرتووخانەیەکی چاکسازیی گەوران لە فلیپین سەما دەکەن

16-08-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
زیندانییانی گرتووخانەیەکی چاکسازیی گەوران لە فلیپین سەما دەکەن
زیندانییانی گرتووخانەیەکی چاکسازیی گەوران لە فلیپین سەما دەکەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەنێو زیندانی چاکسازیی گەوران لە فلیپین کە تێیاندایە بکوژە، تێشیاندایە لەسەر بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر گیراوە، 166 پیاو و 20 ئافرەت بەیەک ریتم و بە یەک میوزیک سەما دەکەن.
 
گوێندۆلین گارسیا، حاکمی پارێزگای چیبوو دەڵێت: "نمایشە سەرنجڕاکێشەکەی ئێوە و سەماکەم بینی، سەرەتا نم نم باران دەباری، بەڵام هەرچەند بارانەکە تووندی کرد و رووخسارتان تەڕبوو، ئێوە بەهەموو تواناتانەوە لە سەماکردن بەردەوامبوون. نمایشێکی سەرنجڕاکێش و پرۆفێشناڵ بوو."
 
زیندانییان لە گرتووخانەی چاکسازیی گەوران لە چیبو، لە 2006ـەوە ساڵانە لە وەرزی باوباراندا کەشوهەوا هەرچۆنێک بێت، نمایشی خۆیان دەکەن. ئامانج لەو نمایشە ئەوەیە کەسانی خراپەکار تاوەکو ئەوکاتەی حوکمەکەنیان تەواو دەکەن، بەبێ کێشە تێکەڵ بە کۆمەڵگە ببنەوە.
 
مارتی یبانیز، ئەفسەر لە گرتووخانەکە دەڵێت: "زیندانییان بەهۆی سەماکانیانەوە نێویان چووەتە نێو کتێبی گینس، ئەویش بەهۆی ئەو سەمایەی هاوتەریبە لەگەل میوزیکی پۆپ. ئەم دانسە وەکو وەرزشکیش وایە."
 
ئامانجێکی دیکە لەو سەما سەرنجڕاكێشە ئارامکردنەوەی دەروونی ئەو زیندانییانەیە کە بەهۆی کێشەی دەروونی تاوانیان کردووە.
 
بەگوێرەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموو زیندانیێک مافی ئەوەی هەیە بەشداری لە چالاکی کولتووری و پەروەردەیی بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا