بایدن: حکومەتی ئەفغانستان بەرگری لەخۆی نەکرد و منیش هەڵەی رابردوو دووبارە ناکەمەوە
رووداو دیجیتاڵ
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە پشووەکەی تەواوبوو و لەبارەی دۆخی تاڵیبان قسەی کرد، گوتی، دوو ترلیۆن دۆلاریان لە ئەفغانستان خەرجکردووە، پشتیوانیی حکومەتیان کردووە و هێزەکانیان بۆ پڕچەککردوون، بەڵام بەرامبەر تاڵیبان شەڕیان نەکرد و سەرکردەکانیان هەڵاتن.
بایدن پێی وایە، شتێکی هەڵەیە کە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان شەڕ بکەن لەکاتێکدا کە هێزەکەی خۆیان شەڕیان نەکرد، دەڵێت، "نابێت ئەفغانییەکان چاوەڕوانی ئەوەبن کە ئێمە 20 ساڵی دیکە شەڕیان بۆ بکەن."
بایدن ئەوەشی گوت کە چین و رووسیا خۆشحاڵ دەبوون ئەگەر ئەوان زیاتر بمانایەتەوە، پارەی زیاتریان خەرجبکردایە و شەڕی زیاتریان بکردایە. ئەو باسی لەوەشکرد، هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوە بوو رووبەڕووی تیرۆر ببنەوە.
لەبارەی گواستنەوەی سەربازەکانیان، دیپلۆمات و ئەوانەی کاریان لەگەڵ دەکەن، بایدن گوتی، "سەربازەکانمان کار دەکەن بۆ گواستنەوەی هەموویان."
بایدن باسی لەوەشکرد کە ئەو ئامادە نییە ئەو "هەڵەی رابردوو" دووبارە بکاتەوە بەوەی بمێنێتەوە و شەڕی بێکۆتایی بکات.