بایدن: حکومەتی ئەفغانستان بەرگری لەخۆی نەکرد و منیش هەڵەی رابردوو دووبارە ناکەمەوە

16-08-2021
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن بزووتنەوەی تاڵیبان ئەفغانستان هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە پشووەکەی تەواوبوو و لەبارەی دۆخی تاڵیبان قسەی کرد، گوتی، دوو ترلیۆن دۆلاریان لە ئەفغانستان خەرجکردووە، پشتیوانیی حکومەتیان کردووە و هێزەکانیان بۆ پڕچەککردوون، بەڵام بەرامبەر تاڵیبان شەڕیان نەکرد و سەرکردەکانیان هەڵاتن. 
 
بایدن پێی وایە، شتێکی هەڵەیە کە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان شەڕ بکەن لەکاتێکدا کە هێزەکەی خۆیان شەڕیان نەکرد، دەڵێت، "نابێت ئەفغانییەکان چاوەڕوانی ئەوەبن کە ئێمە 20 ساڵی دیکە شەڕیان بۆ بکەن."
 
بایدن ئەوەشی گوت کە چین و رووسیا خۆشحاڵ دەبوون ئەگەر ئەوان زیاتر بمانایەتەوە، پارەی زیاتریان خەرجبکردایە و شەڕی زیاتریان بکردایە. ئەو باسی لەوەشکرد، هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوە بوو رووبەڕووی تیرۆر ببنەوە. 
 
لەبارەی گواستنەوەی سەربازەکانیان، دیپلۆمات و ئەوانەی کاریان لەگەڵ دەکەن، بایدن گوتی، "سەربازەکانمان کار دەکەن بۆ گواستنەوەی هەموویان."
 
بایدن باسی لەوەشکرد کە ئەو ئامادە نییە ئەو "هەڵەی رابردوو" دووبارە بکاتەوە بەوەی بمێنێتەوە و شەڕی بێکۆتایی بکات. 

 

 
لەبارەی دەسەڵاتی تاڵیبانیش گوتی، "هۆشداریمان پێداون لەبارەی بەرژەوەندییەکانمان." گوتی، "هەڕەشەی وێرانکەر" چاوەڕێیان دەکات. 

بایدن گوتی، "دوای 20 ساڵ من بە رێگە قورسەکە فێربووم کە هەرگیز کاتێکی باش نییە بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا. باسی لەوەشکرد، "ئەرکیان لە ئەفغانستان هەرگیز لەبارەی بنیاتنانی نەتەوەیەکەوە نەبووە."
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەلبانیا دەڵێت، تیکتۆک دەبێتە هۆی تووندوتیژی لە وڵاتەکەی. وێنە: Reuters

حکومەتی ئەلبانیا بۆ ماوەی ساڵێک تیکتۆک رادەگرێت

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی تووندوتیژی و هەراسانکاری، بۆ ماوەی ساڵێک خزمەتگوزارییەکانی تیکتۆک رادەگرن. دەشڵێت، کۆمپانیاکە جیاوازی لەو بابەتانە دەکات کە پێشانی منداڵانی وڵاتەکەی لەگەڵ منداڵانی چینی دەدات.