ئەمریکا و ئەڵمانیا سیستمی پاتریۆت لە تورکیا دەکێشنەوە

16-08-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئەمریکا ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو- هەولێر

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا کە سیستەمی پاتریۆتیان هەیە لە تورکیا، بڕیاری کشاندنەوەی ئەو سیستەمانەیان دا.


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، حکومەتی ئەمریکا پێی رایگەیاندوون کە مانگی تشرینی یەکەمی 2015 ماوەی کارکردنی سیستەمی پاتریۆتی وڵاتەکەی لە تورکیا کۆتایی پێدێت و ئەو ماوەیە درێژناکەنەوە.

هاوکات ئەڵمانیاش بە پاساوی ئەوەی کە هیچ هەڕەشەیەک لە خاکی سووریاوە بۆسەر تورکیا نەماوە، بڕیاریدا لەچەند مانگی داهاتوودا سیستەمی پاتریۆتی خۆی بکێشێتەوە.

رۆژنامەی FAZ ی ئەڵمانی لەوبارەیەوە نووسیویەتی، کە هۆکاری راستەقینەی کشاندنەوەی سیستەمی پاتریۆتی وڵاتەکەی لە تورکیا هێرشەکانی دوایی تورکیایە بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و نەبوونی هەڵوێستێکی روون بەرامبەر بە داعش.

بەرپرسێکی باڵای پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا SPD یش بە هەمانشێوە ئەو بۆچوونەی پشتڕاستکردووەتەوە. 

لەسەر داواکاری ئەنقەرە و بە پاساوی هەبوونی هەڕەشە لەنێو خاکی سووریاوە بۆسەر تورکیا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتی ناتۆدا ساڵی 2012 ئەڵمانیا و ساڵی 2013 ئەمریکا سیستەمی پاتریۆتیان لە تورکیا دامەزراند.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە