لە لۆزان 'ناوەندی کۆمەڵەی ماڵی کوردان' کرایەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی کۆمەڵەی ماڵی کوردان لە لۆزان
رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی کۆمەڵەی ماڵی کوردان لە لۆزان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری لۆزانی سویسرا بە رێوڕەسمێک "ناوەندی کۆمەڵەی ماڵی کوردان" کرایەوە، کە لۆزان 100 ساڵ هیوای کوردی بۆ بوون بە خاوەن دەوڵەت لەباربرد.
 
کۆمەڵەی ماڵی کورد کە لە ساڵی 2022ـدا لەلایەن ژمارەیەک لە کوردانی باکووری کوردستانەوە دامەزرا، ناوەندێکی نوێی کردەوە. لە رێوڕەسمەکەدا نووسەر نەجات زڤینگی سیمینارێکی پێشکێش کرد و باسی لە گرنگیی هاوکاریی کورد کرد.
 
نەجات زڤینگی، نووسەر گوتی، "ئەمڕۆ کردنەوەی ماڵی کوردان لێرە لەم باڵەخانە بچووکە، نیشانەی کارکردنە. ئێمە بە دڵسۆزی و فیداکاری دەتوانین کاری زۆر بکەین."
 
هونەرمەندی عەفرینی جەنگیز لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵەکەدا کۆنسێرتێکی پێشکێش کرد. حەسەن پارلاک، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەکە دەڵێت، خزمەتگوزاریی گرنگ و بەنرخ بۆ کوردانی تاراوگە پێشکێش دەکەن.
 
کۆمەڵەی ماڵی کورد ساڵی 2022 لە شاری لۆزان لە سویسرا کرایەوە. خزمەتگوزاریی فێرکردنی زمان و کولتوور و هونەری کوردی، بە تایبەتی پێشکێش بە رەوەندی کوردی دەکات. کۆمەڵەکە پاڵپشتیی خوێندکارانی کوردیش دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە