ترەمپ لە کۆنگرەی کۆمارییەکان گوتارێک پێشکێش دەکات؛ سەرنجی لەسەر یەکگرتوویی ئەمریکایە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
کۆنگرەی کۆمارییەکان
کۆنگرەی کۆمارییەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکانی ئەمریکا لە شاری مڵوۆکی لە ویلایەتی ویسکۆنسن، 50 هەزار کۆماری تێیدا کۆبوونەوە بۆ دەستنیشانکردنی ترەمپ وەکو بەربژێری فەرمیی پارتەکە و جێگرەکەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە.
 
ئەو کۆنگرەیە لەدوای تەنیا 48 کاژێرە لە هەوڵی کوشتنی بەربژێرەکەی کۆمارییەکان و ئەوانیش بە پەرۆشن بە ئامادەبوونی ترەمپ لەو کۆنگرەیە.
 
کێڤن مەککارتی، سەرۆکی پێشووی کۆنگرێسی ئەمریکا گوتی، "قسەم لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کردووە و ئەو لە دۆخێکی باشدایە، باسی ئەو ساتەی بۆ کردم کە چۆن گوێی لەو گولـلەیە بووە بەر گوێی کەوتووە و هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکات کە سەردانی مڵوۆکی دەکات."
 
کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکان چوار رۆژ دەخایێنێت. لە یەکەم رۆژدا، ترەمپ بە فەرمی بووە بەربژێری پارتەکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، دواتریش جەیمس ڤانسی وەکو بەربژێری جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەستنیشان کرد.
 
بڕیارە ترەمپ لەو کۆنگرەیەدا گوتارێک پێشکێش بکات کە پێش هێرشەکەی رۆژی شەممە، زۆر تووند بوو، بەڵام دوای هێرشەکە بڕیاری داوە گوتارەکەی بە تەواوەتی بگۆڕێت و سەرنجی گوتارەکەیش یەکگرتوویی ئەمریکایە.
 
بەڵام بێجگە لە بەشداربوونی ترمپ، پاراستنی ترەمپ و رێکارە ئەمنییەکانی کۆنگرەکە سەرنجی سەرەکیی هەمووانە.
 
کاڤلیەر چۆنسن، سەرۆکی شارەوانیی ملوۆکی گوتی، "هەست بە بڕوابوونێکی زۆر دەکەم لەو کارانەی کردوومانە بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و بەشداربووانی ئەم رێوڕەسمە، کە لە ماوەی 18 مانگی رابردوودا ئەنجاممان داوە."
 
هەرچەندە کۆمارییەکان بڕیاریان داوە هەفتەی کۆنگرە زیاتر بە پەیامی هێمنی و ئەرێنی بەرز رابگرن، بەڵام هەر لە دەستپێکی کۆنگرەکە؛ خۆپێشاندەران لە دژی پارتەکە و ترەمپ لەبەردەم باڵەخانەی کۆنگرەکە گردبوونەوە و هوتافیان لە دژی بەربژێرەکەی کۆمارییەکان دەگوتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ساموێڵ وێربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ساموێڵ وێربێرگ: هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەرز دەنرخێنین

گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، "هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرز دەنرخێنین " و جەختیکردەوە "ئەمریکا بە گرنگی دەزانێت هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و شەفاف بەڕێوەبچێت".