رووداو دیجیتاڵ
لە شاری رۆستۆڤی باشووری رووسیا چەند بەندکراوێکی داعش لە گرتووخانەیەک دوو پاسەوان بە بارمتە دەگرن. بەندکراوەکان داوای ئۆتۆمبێل و کردنەوەی رێگەی دەرچوون دەکەن.
رۆژی یەکشەممە 16-06-2024 گرتووخانەی ژمارە یەک لە هەرێمی رۆستۆڤ رایگەیاند، "بەندکراوان دوو پاسەوانی گرتووخانەیان بە بارمتە گرتووە، دانوستاندن بۆ رزگارکردنیان دەستیپێکردووە و دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵە."
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ناوچەکە، سێ بەندکراوی داعش کە بڕیارە بەمزووانە لەسەر کردەوەی "تیرۆریستی" رووبەڕووی دادگە بکرێنەوە، بەشێکن لەو بەندکراوانەی ئەو دوو پاسەوانەیان گرتووە.
سەرچاوەکە باس لەوە دەکات ژمارەی بەندکراوەکان شەش کەسە، داوای ئۆتۆمبێل و کردنەوەی رێگەیان کردووە و چەقۆیان پێیە.
میدیای رووسیا دەڵێت، هێز رەوانەی گرتووخانەکە کراوە و دەوروبەرەکەشی گیراوە.
رووسیا یەکێکە لەو وڵاتانەی چەند هێرشێکی چەکداری و خۆکوژیی تێدا کراوە، دواتر لەلایەن گرووپەکانی داعش و هاوشێوەی داعشەوە بەرپرسیارێتییان لەئەستۆ گیراوە.
لە 22ی ئاداری ئەم ساڵ چەند چەکدارێک 144 کەسیان لەنزیک شاری مۆسکۆ لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕاندا کوشت و سەدانی دیکەیان بریندار کرد. دواتر داعش بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت.
لەوکاتەوە نزیکەی 20 کەس دەستگیر کراون، کە چوار کەسیان هێرشکار بوون و خاڵکی تاجیکستانن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ