پاپا فرانسیس لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری گەڕایەوە ڤاتیکان

16-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پاپای ڤاتیکان لەدوای نۆ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک لە ئیتاڵیا، نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ڤاتیکان. 
 
رۆژی هەینی، 16ـی حوزەیرانی 2023، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان لەدوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی گیمیلیی شاری رۆما نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا، نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ڤاتیکان. 
 
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئەمە سێیەمین جارە دۆخی تەندروستی پاپای تەمەن 86 ساڵ تێکدەچێت. ئەوە لەکاتێکدایە، کە پێشتر بەدەست نەخۆشی کۆلۆن و ئازاری ئەژنۆیەوە دەیناڵاند. دوایین جاریش لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا بەهۆی هەوکردنی سینگییەوە سەردانی نەخۆشخانەی کرد. 
 
هەفتەی رابردوو، بەهۆی ئازاری ماسوولکەکانییەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و رۆژی چوارشەممەی رابردوو نەشتەرگەریی فتقی بۆ ئەنجامدرا. 
 
دکتۆر سێرجیۆ ئالفیێری، ئەو پزیشکەی کە نەشتەرگەرییەکەی بۆ پاپا ئەنجامداوە، لە کاتی هاتنە دەرەوەی پاپا لە نەخۆشخانە بە جەماوەر و رۆژنامەڤانانی راگەیاند، " ئێستا دۆخی تەندروستیی پاپا باشە و دڵنیام لە چەند رۆژی داهاتوودا لە جارانیش باشتر دەبێت و چیتر ژیانی لەژێر مەترسیدا نابێت".
 
 لە دوای هاتنە دەرەوەی پاپا لە نەخۆشخانە، پرسیار لەبارەی تەندروستیی لێکراو و لە وەڵامدا پاپا گوتی، "سوپاس بۆ خوا کە هێشتا لە ژیاندام و دەژیم".

 

 
 
هاوکات، پاپا فرانسیس نیگەرانی خۆی لەبارەی رووداوە تراژیدییەکەی نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە یۆنان دەربڕی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم 78 کەس. پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ڤاتیکان، پاپا لە کەنیسەی سانتا مارینۆ لە رۆما، نزای بۆ رۆ‌‌حی قوربانییەکان کرد.
 
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، 14ی حوزەیرانی 2023 پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ئەنجامی نقومبوونی بەلەمەکە گیانیان لەدەستداوە 78 کۆچبەر بوون، بەڵام تائێستا ناسنامەی هەموو کۆچبەرەکان نەزانراوە." گوتیشی، هێزەکانیان توانیویانە 100 کۆچبەر لە خنکان رزگار بکەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک گەشتیاری وڵاتانی ئەورووپا

بەریتانیا سیستمی نوێی رێگەپێدان بۆ گەشتیاران جێبەجێ دەکات

لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، واتە مانگی نیسان؛ ئەوانەی بەنیازن بچنە بەریتانیا، پێش ئەوەی بچن، دەبێت داوای رێگەپێدانی ئەلیکترۆنیی گەشتکردن بکەن، کە بە ئینگلیزییەکەی پێی دەڵێن (ئی تی ئای)، ئەگەر ئەو کەسانە ئەوەیان نەکردبێت، رێگەیان پێنادرێت بچنە نێو بەریتانیاوە