لە یانەیەکی خواردنەوە لە ئەمریکا یاری لەگەڵ جرج دەکرێت

16-06-2019
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
بوونی جرج لەو یانە شەوانە باسێکی گەرمی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانە
بوونی جرج لەو یانە شەوانە باسێکی گەرمی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانە
نیشانەکردن ئەمریکا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

لە زۆربەی شوێنە گشتییەکان هەبوونی جرج و مشک گوزارشتە لە پیسی شوێنەکە و دواجار دەبێتە هۆی چۆڵبوونی شوێنەکەش. بەڵام لە یانەیەکی خواردنەوە لە سان فرانسیسکۆی ئەمریکا، جرج هۆکارێکی سەرنجڕاکێشانی سەردانکەرانن.


هەر کچێک یا کوڕێک بۆ خواردنەوە سەردانی ئەو باڕە دەکات، نیو کاژێر جرجێکی پێدەدرێت تا یاری لەگەڵ بکات.

هاووڵاتییەکی ئەمریکی دەڵێت: "من بە درێژایی ژیانم شەیدای جرجم. رێزی پێویست لە جرج نەگیراوە. وتم بزانم دۆخی ئێرە چۆنە". 

بوونی جرج لەو یانە شەوانە باسێکی گەرمی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانە، جرج زۆربەی کات لە ژێر زەوی و لە زۆنگ و زەلکاوە چڵکاوەکاندا دەبینرێن. بەڵام لەو یانەیەدا سەردانکەران خواردن و خواردنەوە بەدیار ئەو جرجانە دەخۆن و دەخۆنەوە.

بەرپرسانی یانەکە پاساویان هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو جرجانە لە یانەکەیاندا.

جێنیفێر ئێدواردس، بەڕێوەبەری مارکێتینگی سان فرانسیسکۆ دەنجن دەڵێت: "بۆ دەنجن زۆر گونجاوە بۆ شوێنێکی ئاوا تاریک و پڕ لە رەشەبا، شتێکی لەمجۆرە پێشبینی دەکەی. شەقامێکی تاریک و تنووکە، تۆزێکیش سامناکە، بیر لە جرج دەکەیتەوە. بەڵام ئێمە دەمانەوێ دووبارە خەڵک رابێنین کە جورجەکان هەمیشە پیس نین، دەکرێت ئەوانیش گەورە و پڕ لە جۆش و خرۆش بن".

بەڕێوەبەری مارکێتینگی یانەکە دەڵێت، بیرۆکەکەی لەوە بۆ هاتووە، چەند ساڵێک لەمەوبەر لەکافێیەک کاری کردووە سەردانکارەکان لەکاتی قاوەخواردنەوە گیانداریان خراوەتە بەردەست.

نرخی هەر تیکتێکت بۆ چوونەژوورەوە لەو یانەیە 50 دۆلارە، بەڵام سەردانیکاران ئازادن لە داواکردنی جرج یاخود مشک. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە