76ـەمین فێستیڤاڵی نێودەڵەتیی فیلمی کان لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و ئەکتەر و دەرهێنەرانی فیلم بەسەر فەرشی سووردا گەیشتنە شوێنی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکە.
نزیکەی 200 فیلم کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی پامدۆر دەکەن.
فیستیڤاڵەکە تاوەکو 27ـی ئایار بەردەوام دەبێت و ئەکتەرە بەنێوبانگەکانی جیهان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری فیلمسازی بە فیلمی جیاواز بەشدارن.
دیارترینی ئەو فیلمانەی لە فیستیڤاڵەکەدا بەشدارە، فیلمی 'ژان دو باری' یە کە بە زمانی فەرەنسی بەرهەمهێنراوە و جۆنی دێپ رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت کە رۆڵی شا لویزی پازدەیەم دەگێڕێت. ئەوەش بە یەکەمین رۆڵی گەورەی ئەو ئەکتەرە ئەمریکییە دادەنرێت، لەدوای دادگاییە مشتومڕهێنەکەی لەگەڵ ئەمبەر هێردی هاوژینی پێشووی.