رووداو دیجیتاڵ
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا، پاپای ڤاتیکان بە هێزێکی لەڕادەبەدەر کاریگەر لەسەر دۆسیەی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا ناودەبات و دەڵێت، "ئەو هێزێکی گەورەی مۆراڵە."
لەمیانی سەردانەکەی بۆ ڤاتیکان لە چوارچێوەی سەردانە چەند رۆژەکەی بۆ ئەوروپا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسیەی گۆڕانی کەشوهەوا، جۆن کێری، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا رایگەیاند، پاپای ڤاتیکان یەکێکە لە مەزنترین کەسایەتییە هۆشیارەکان کە هێزێکی لە ڕادەبەدەری مۆراڵیی هەیە لە بواری کەشوهەوادا.
کێری ئاماژەی بەوە کرد، پاپای ڤاتیکان سەرۆکایەتیی مەلەفی کەشوهەوای کردووە و کاریگەری گرنگی لەسەر ئەو دۆسیەیە دەبێت. هاوکات لە کۆنفرانسی ئەمساڵی گلاسکۆ تایبەت بە ژینگە و کەشوهەوا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بە گوتەی کێری، "پێگە و کاریگەریی پاپا" رەنگ دەداتەوە و دەردەکەوێت. کە بە بڕوای کێری، پاپا نیازی هەیە بەشداری بکات.
لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا کە مەترسییەکی زۆری لەسەر داهاتووی جیهان دروستکردووە، جۆن کێری ئاماژەی بەوە کرد، "لەم شەڕەدا پێویستمان بە هەموو کەسێکە" کە بەشداربێت لە رووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگە و رێگری لە گۆڕانی کەشوهەوا. "هەموو سەرکردەکانی جیهان دەبێت کۆببنەوە و یەکدەنگ بن لەوبارەیەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ