لە مەلەوانگەیەکی مەکسیک حەوت کەس کوژران

16-04-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
نیشانەکردن مەکسیک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە نێوەڕاستی مەکسیک چەند کەسێک بە چەک هێرشیان کردە سەر مەلەوانگەیەک و حەوت کەسیان کوشت. یەکێک لە کوژراوەکان منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵانە.
 
رۆژی شەممە 15-4-2023، پۆلیسی شارۆچکەی کۆرتازار لە گوانەواتۆ لە مەکسیک رایگەیاند، لە دوای رووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنەکە و بینیویانە سێ ژن و سێ پیاو و منداڵێکی حەوت ساڵان کوژراون، یەکێکیش بە سەختی بریندار بووە.
 
بەگوێرەی راپۆرتی پۆلیس، رووداوەکە لە کاژێر 04:30ـی ئێوارە بەکاتی مەکسیک (01:30 سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەکاتی هەولێر) روویداوە.
 
تەقەکەرەکان دوای تەقەکردن لە خەڵکەکە، کامێرای چاودێری مەلەوانگەکەشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە، پۆلیس تائێستا هۆکاری رووداوەکەی بۆ ئاشکرا نەبووە.
 
ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کە کەمێک دوای رووداوەکە تۆمارکراوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت؛ تەرمی کوژراوەکان لەسەر زەوی کەوتووە و خەڵک بە دیمەنەکە تووشی شۆک بوون و بە شوێن پەنایەکدا دەگەڕێن بۆ خۆحەشاردان.
 
رووداوەکە لە کۆتا رۆژی پشووی بەهارەی خوێندکاران روویداوە. مەلەوانگەکەش لە تەنیشت زانکۆیەکی شارەکەوەیە.
 
گوانەواتۆ ئێستا یەکێکە لە تووندوتیژترین پارێزگاکانی مەکسیک، ئەویش بەهۆی گرژی و پێکدادانەکانی گرووپی تاوانکاری رۆزا دا لیما و نەوەی نوێی باندی تاوانکاری جالیسکۆ.
 
لە دوای 2006ـەوە، 350 هەزار کەس لە مەکسیک، بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کراون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.