هیندستان لە چەند ساڵی داهاتوودا لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە پێش چین دەکەوێت

16-04-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی 2000 کاتێک ژمارەی دانیشتووانی هیندستان ملیارێک و شەش ملیۆن کەس بوو، ژمارەی دانیشتووانی چین ملیارێک و 263 ملیۆن کەس بوو.
 
دوای 23 ساڵ، شارەزایان دەڵێن، ژمارەی دانیشتووانی هیندستان بە شێوەیەک زیادیکردووە کە پێشبینی دەکرێت لە چەند دەیەی داهاتوودا پێش ژمارەی دانیشتووانی چین بکەوێت.
 
پڕۆفیسۆر تیم دایسن، لێکۆڵەر دەڵێت، "هۆکارەکە ئەوەیە کە تائێستا رێژەی لەدایکبوون زیاترە لە رێژەی مردن. ژمارەی دانیشتووانی هیندستان ساڵانە بە رێژەی 1% زیاد دەکات، لە بەرامبەردا ژمارەی دانیشتووانی چین ساڵانە بە رێژەی 0.2% زیاد دەکات."
 
بەپێی دوایین سەرژمێری کە لە ساڵی 2023 نەتەوە یەکگرتووەکان کردوویەتی، ژمارەی دانیشتووانی چین ملیارێک و 454 ملیۆن کەسە و هیندستانیش ملیارێک و 417 ملیۆن کەسە.
 
نیتا پاتێڵ، چالاکوان ئاماژە بەوە دەکات، "پێموایە ژمارەی دانیشتووان نەک تەنیا لە هیندستان، بەڵکو لە هەموو جیهان زیاد دەکات."
 
هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی چین دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی خستنەوەی منداڵ. تاوەکو ساڵی 2015 حکومەتی چین، رێگەی بە هاوژینان دەدا تەنیا یەک منداڵ بخەنەوە، گرانی و بەرزیی رێژەی هەژارییش هۆکاری کەمبوونەوەی دانیشتووانی چینن.
 
زیادبوونی ژمارەی دانیشووانی هیندستان دەگەڕیتەوە بۆ کەمیی رێژەی نەزۆکی و گەنجی کۆمەڵگەکەیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە