لە بەریتانیا فیستیڤاڵی گوڵ بەڕێوەدەچێت

 
رووداو دیجیتاڵ

لە بەریتانیا هاوکات لەگەڵ کەمکردنەوەی قەدەخەی هاتووچۆ، فێستیڤاڵی گوڵ بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵەکە ساڵانەیە و لە باخچەی سپرینگفیڵد گاردنز بەڕێوەدەچێت.
 
لە فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە 800 هەزار گوڵ لە 80 جۆری جیاواز دەخرێنەڕوو.
 
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک کە خولیای باخچەگەری و چاندنی گوڵن سەردانی فیستیڤاڵەکە دەکەن. گوڵەکان هەموویان لەو جۆرەن کە پێی دەگوترێت لالەگوڵ.
 
ئەمساڵ فیستیڤاڵەکە بەهۆی کۆرۆناوە زۆر گەورە نابێت و ژمارەیەکی کەمتری خەڵک تێیدا بەشداردەبن، بەڵام ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەیانیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی نێو باخچەکە دەکەن.
 
فیستیڤاڵەکە لە ساڵی 1996ـەوە هەموو ساڵێک ئەنجامدراوە و بەشداریکردن تێیدا بێ بەرامبەرە.