سوودانى بۆ وەزیرى بەرگریى ئەمریکا: پابەندین بە پاراستنى راوێژکارانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى

16-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیرى بەرگریى ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانى عێراق لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا باسی رێگریکردنیان کرد لە داعش لە سووریا، لەوەی مەترسی دروست بکات، دواى ئەوەى "چەکى نوێى دەستکەوتووە و ریزەکانى رێکخستووەتەوە." محەممەد شیاع سوودانى پابەندی عێراقى دووپات کردووەتەوە بۆ پاراستنى راوێژکارانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیى دژى داعش کە لە عێراقن.
 
بەگوێرەى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراق، ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەى نێوان محەممەد شیاع سوودانى و  پیت هێگسەس، وەزیرى بەرگریى ئەمریکا، ئەمشەو یەکشەممە، 16ى ئادارى 20215 ئەنجامدراوە. 
 
نووسینگەى سوودانى رایگەیاند: هەردوولا تاوتوێى رێگریکردنیان کردووە لەوەى داعش لە سووریا مەترسی دروست بکات "بەتایبەت کە داعش چەکى نوێى دەستکەوتووە و ریزەکانى رێکخستووەتەوە".
 
محەممەد شیاع سوودانى پابەندی حکومەتەکەى دووپاتکردووەتەوە بە پاراستنى راوێژکارانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش کە لە عێراقن.
 
نووسینگەى سەرۆکوەزیران ئاماژەى بەوەداوە کە هەردوولا پابەندى هاوبەشى نێوان دووپاتکردەوە بۆ رێگرى لە هەڕەشەى تیرۆر و ئایدۆلۆژیا توندڕۆکان و پابەندبوونیان راگەیاندووە بە ئاسایش و ئارامى هەرێمى.
 
بەگوێرەى راگەیێنراوەکە، وەزیرى بەرگریى ئەمریکا پابەندى وڵاتەکەى بە پاڵپشتى ئاسایش و سەقامگیرى عێراق بۆ دوورمەودا دووپات کردووەتەوە.  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز. وێنە: ئەرشیڤ/AFP

زیادبوونی پەڕینەوەی کۆچبەران؛ لە دوو هەفتەدا 3000 کەس گەیشتوونەتە بەریتانیا

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی بەهاردا، پەڕینەوەی کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیاش یەکجار زۆر زیادی کردووە. لە دوو هەفتەی رابردوودا زۆرتر لە 3000 کەس بە بەلەمی بچووک لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیوونەتەوە و زۆرتر لە 200 کەسیش لە خنکان رزگار کراون