گڵۆپەکانی ئیفل بۆ هاوسۆزی لەگەڵ قوربانیانی نیوزلاند کوژێندرانەوە
رووداو-هەولێر
بۆ رێزگرتن لە گیانی قوربانیانی هێرشەکەی رۆژی هەینیی نیوزلاند، تاوەری ئیفل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا رووناکییەکەی کوژاندەوە.
ئیدارەی تاوەرەکە وەک نەریتێکی خۆی بە کوژاندنەوەی گڵۆپ و رووناکییەکانی بورجەکە، رێز لە قوربانیانی کارەساتەکان لە جیهان دەگرێت و بەمشێوەیەش هاوسۆزیی خەڵکی پاریسی پایتەخت و فەرەنسا دەگەیێنن.
رۆژی هەینی 15-3-2019 لە هێرشێکدا بۆ سەر دوو مزگەوتی شاری کرایسچێرچ 49 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندار بوون.