سەرۆکوەزیرانی نیوزلاند لەگەڵ کۆمەڵەی موسڵمانانی کرایسچێرچ کۆبووەوە

16-03-2019
ئەحمەد تەڵعەت
نیشانەکردن نیوزلاند
A+ A-

رووداو-هەولێر

سەرۆکوەزیرانی نیوزلاند لەگەڵ سەرکردەی کۆمەڵگەی موسڵمانان لە وڵاتەکەی کۆبووەوە و موسڵمانانی دڵنیاکردەوە لەوەی هەرچی پێیان بکرێت بۆ سەلامەتی ئەوان دەیکەن.



ئەمڕۆ شەممە 16-3-2019 جاسیندا ئەردێرن بە لەچکەوە لە کرایسچێرچ لەگەڵ موسڵمانان کۆبووەوە و، رایگەیاند: "بەرپرسیارین لە سەلامەتی موسڵمانان و ئازادی بۆچوون و رادەربڕین و فرە ئایینی و کولتووری لە نیوزلاند".



جاسیندا ئەردێرن هەروەها گوتی: "نیوزلاند شانازی بە فرە ئایینی و پێکەوەژیان دەکات".



هێرشەکەی دوێنێی نیوزلەندا خوێناویترین رووداو بوو لە ماوەی چەندین دەیەی رابردوودا، 29 ساڵ پێش ئێستا چەکدارێک بەهۆی کێشەیەک لەگەڵ دراوسێیەکەی 13 کەسی کوشت، بەڵام لە هێرشەکەی دوێنێ 49 کەس گیانیانلەدەستدا.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە