رووداو دیجیتاڵ
لە ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی کۆنفرانسی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی سێناتی ئەمریکی کۆبووەوە، تاوتوێی دۆخی عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر و واشنتن یان کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی هەیینی، 16-02-2024، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆن سوڵیڤان، سەرۆکی شاندێکی سێناتی ئەمریکا گفتوگۆیان کرد لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى و شاندى سێناتى ئه‌مه‌ريكا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته ئاساييش و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماسييه‌كان له عێراق پارێزراو بن.
هەروەها هەردوولا رشدبوون لەوەی "رێگه نه‌درێت گرووپه چه‌كداره‌كان ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سه‌روه‌ريى وڵات بخه‌نه مه‌ترسييه‌وه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "شانده‌كه به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش و هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان دووپات كرده‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌يان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. "
لە بەرامبەردا "نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى كۆنگرێس و سێناتى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى." ئەمە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دوو سیناتۆرە ئەمریکییەکە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد، نێچیرڤان بارزانی و چەندین سەرکردەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەوروپا و جیهان تاوتوێی بەرقەراری ئاشتی لە جیهان دەکەن.
لەگەڵ گەیشتنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئەڵمانیا لە رۆژی پێنجشەممە، دیدار و کۆبوونەوەکانی دەستیپێکرد و یەکەمین کۆبوونەوەشی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو.
رۆژی هەیینی 16-02-2024، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەکە لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، محەممەد بن عەبدولڕەحمان، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و کریاکۆس میتساتۆکیس، سه‌رۆكوه‌زيرانى يۆنان کۆبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ