سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی قەتەر تاوتوێی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە چوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و شەڕی غەززەیان کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی هەیینی، 16-02-2024 رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرنامە و دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ شێخ محەممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، سەرۆکوەزیرانی قەتەر جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌شى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هاريكاريى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
نێچیرڤان بارزانی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 15-02-2024، بە کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میونشن دەستی بە دیدارەکانی کرد.
60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەمڕۆ هەینی دەستپێدەکات و تاوەکو یەکشەممە بەردەوام دەبێت. سەرنجێکی تایبەتی لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێت.
لە سێ رۆژی کۆنفرانسەکەدا، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسی وڵاتانی جیهان دەکات.