رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی یۆنان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن تاوتوێی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکەدا دەکەن.
رۆژی هەینی، 16ـی شوباتی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ كرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆكوه‌زيرانى یۆنان کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دهرفهتهكانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى يۆنان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعشيان له ناوچه‌كه تاوتوێ كرد.
60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەمڕۆ هەینی دەستپێدەکات و تاوەکو یەکشەممە بەردەوام دەبێت. سەرنجێکی تایبەتی لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێت.
لە سێ رۆژی کۆنفرانسەکەدا، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسی وڵاتانی جیهان دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی و میتسۆتاکیس جه‌ختيان له خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه "سه‌رۆكوه‌زيرانى يۆنان خواستى خۆى بۆ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له داهاتوويهكى نزيكدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها به وردى بيروڕايان ده‌رباره‌ى مه‌ترسيى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕييهوه و دووپاتيان كرده‌وه كه پێويسته ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه بپارێزرێت و رێگه نه‌درێت شه‌ڕ و ئاڵۆزييهكان له‌وه زياتر په‌ره بستێنن."
هاوکات، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
نێچیرڤان بارزانی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، بە کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میونشن دەستی بە دیدارەکانی کرد.
درووشمی سەرەکیی کۆنفرانسەکە ئەوەیە کە جەنگ دۆڕانە بۆ هەمووان و سەرکردەکان ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن کە چۆن پێکەوە ئەو دۆخی دۆڕانە تێبپەڕێنن و ئاشتی لە رێگەی دیالۆگەوە دەستەبەر بکەن.
بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسە ئەمنییەکە لە کاتێکی گرنگدا دێت کە هەردووکیان پریشکی ئاگری جەنگی غەززەیان بەرکەوتووە، بە جۆرێک کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، هێرشی درۆنی و مووشەکی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران و هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکایان بەخۆیەوە بینیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ