رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی میونشن گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە و کۆمەڵێک دیداری لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان دەبێت.
زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لە میونشن گوتی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک کۆبوونەوە و دیداری لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر دەبێت و دواتر کۆمەڵێک کۆبوونەوە و دیداری دیکە لەگەڵ بەرپرس و سەرکردە هەرێمی و ئەوروپییەکان ساز دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، بە کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میونشن دەستی بە دیدارەکانی کرد.
60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەمڕۆ هەینی دەستپێدەکات و تاوەکو یەکشەممە بەردەوام دەبێت. سەرنجێکی تایبەتی لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێت.
لە سێ رۆژی کۆنفرانسەکەدا، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسی وڵاتانی جیهان دەکات.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی "برهودان به پهيوهندييهكان، بهرهنگاربوونهوهى تيرۆر، هاريكاريى هاوبهش له بوارى ئهمنيدا، گرنگيى كارى پێكهوهيى و ههوڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيریی له عێراق و رۆژههڵاتى نێوهڕاست و دوورخستنهوهيان له ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، لهگهڵ سهركرده و بهرپرسی وڵاتان، تاوتوێ دهكات."
درووشمی سەرەکیی کۆنفرانسەکە ئەوەیە کە جەنگ دۆڕانە بۆ هەمووان و سەرکردەکان ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن کە چۆن پێکەوە ئەو دۆخی دۆڕانە تێبپەڕێنن و ئاشتی لە رێگەی دیالۆگەوە دەستەبەر بکەن.
بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسە ئەمنییەکە لە کاتێکی گرنگدا دێت کە هەردووکیان پریشکی ئاگری جەنگی غەززەیان بەرکەوتووە، بە جۆرێک کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، هێرشی درۆنی و مووشەکی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران و هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکایان بەخۆیەوە بینیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ